
دیمەنی یەکێک لە کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق، وێنە: INA
ئاڤا نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق گەڕی مۆڵەتپێدانی پێنجەم و شەشەمی بۆ پەرەپێدانی کێڵگەکانی نەوت و غاز لەبەغدا و پارێزگاکانی دیکە ڕاگەیاند، کۆمپانیای کاریش لە هەرێمی کوردستان سێ گرێبەستی پەرەپێدانی لە چوار کێڵگەی نەوت و غازییدا بەدەستهێنا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 29 کێڵگەی نەوتی عێراق ئەمساڵ لە گەڕی مۆڵەتپێدانی پێنجەم و شەشەم خراونەتەڕوو بۆ ئەوەی وەبەرهێنانیان تێدا بکرێت، پێشتر 14 کێڵگە گرێبەستیان بۆ کرا و ئێستا کاریان تێدا دەکرێت، لەماوەی ڕابردووشدا بەمەبەستی بەرهەمهێنان لە 10 کێڵگەی غاز و بانگهێشتکردنی کۆمپانیاکان تا بێن و وەبەرهێنان لەو کێڵگانەدا بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش پێشتر وەزیری نەوتی عێراق سەردانی ئەمریکای کردبوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی تەواوکاری گەڕی پێنجەم و شەشەمی مۆڵەتپێدان بە کۆمپانیاکان بەمەبەستی کارکردن لە بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی کێڵگەکانی نەوت و غاز لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق، ئەمڕۆ 14 گرێبەست لەگەڵ حەوت کۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی ئەنجامدران.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە کۆمپانیاکانی چین پشکی شێری گرێبەستەکانیان بەرکەوتووە، کۆمپانیای کاریش لە هەرێمی کوردستان براوەی سێ لە گرێبەستەکان بووە، لە چوار کێڵگەی نەوت و غازی پارێزگاکانی میسان، نەینەوا و کێڵگەیەکی هاوبەش لەنێوان پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار لەسەر سنووری عێراق و سووریا سێ گرێبەستی بەدەستهێناوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، گرێبەستەکان توانای عێراق بۆ بەرهەمێنانی نەوت و غاز زیاد دەکەن و دەرفەتی گەورەی کارکردنیش بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەڕەخسێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






