سێ ئامێری پزیشکی گرنگ بۆ نەخۆشخانەی هیوا و سەنتەری ژیانەوە دابین دەکرێن
- تەندروستی
- 2024-10-28

نەخۆشخانەی هیوا و سەنتەری ژیانەوە، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
سێ ئامێری پزیشکی گرنگ لەلایەن هێزەکانی ئیتاڵیاوە بۆ نەخۆشخانەی هیوا و سەنتەری ژیانەوەی تایبەت بە نەخۆشی شێرپەنجە دابین دەکرێن، پارێزگاری سلێمانیش دەڵێت 'ئەم ئامێرانە بۆ دیاریکردنی نەخۆشی شێرپەنجە و چارەسەرکردنیان بەکاردێن'.
بۆچی گرنگە: ئەم ئامێرانە ئاسانکاریی زۆر بۆ چارەسەری تووشبوانی شێرپەنجە دەکەن، بەشێک لەو نەخۆشانەی پێشتر ناچاربوون بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕوو لە دەرەوەی وڵات بکەن، ئێستا دەتوانن لە ناوخۆ چارەسەری پێویست وەربگرن.
لێدوانی فەرمی: هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە ئاڤا نیوزی ڕایگەیاند: لەلایەن تیمی هاریکاری سەربازی مەدەنی ئیتالیا ئامێرێکی دیاریکردنی شێرپەنجەی مۆخ دابین کراوە، دوو ئامێری پێشکەوتووی دیکەش لەلایەن کەرتی تایبەتی نیشتمانییەوە کە لە سەرمایەدارانی ناوخۆ پێکهاتوون دابینکراوە.
لەلایەکی دیکەوە: د.زەردەشت وتەبێژی نەخۆشخانەی هیوا، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئامێرێک بە ناوی ' Brachytherapy ' بۆ سەنتەری ژیانەوە دابینکراوە، کە بۆ چارەسەری شێرپەنجەی ڕەحم بەکاردەهێنرێت، ئامێری دووەم ناوی ' FISH' بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی خوێن بەکاردێت، ئامێری سێیەم ناوی 'Dexa bone scan' بۆ دەستنیشانکردنی چڕی ئێسک بەکاردێت.
زنیاریی زیاتر: هەر یەک لە ئامێرەکانی ' FISH' و ' Dexa bone scan' بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەر بەکاردەهێنرێن، ئێستا لە نەخۆشخانەی هیوا و سەنتەری ژیانەوە کاریان پێ دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دابینکردنی سێ ئامێرەکە لەسەر پێشنیازیی نەخۆشخانەی هیوا و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی سلێمانی و پارێزگا بووە.
باکگراوند: نەخۆشخانەی هیوا و سەنتەری ژیانەوە لە پارێزگای سلێمانین و ڕۆژانە سەدان نەخۆش بۆ چارەسەری شێرپەنجە ڕوویان لێ دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 27 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات






