
ئاڤا نیوز
شێرپەنجەی ڕیخۆڵە یەکێکە لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان، ژنان و پیاوان ئەگەری تووشبوونیان هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سێ نیشانە هەن بێ سەردانکردنی پزیشک و لە ماڵەوە لە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە ئاگادارمان دەکەنەوە و پێویستە گرنگییان پێبدەین.
نیشانەکان چین؟
کەم خوێنی؛ یەکێکە لەو نیشاندەرانەی لەوانەیە ئاماژە بە کێشەی ڕیخۆڵە بکات. ئەگەر هەمیشە هەست بە ماندووبوون دەکەیت بەڵام نازانیت بۆچی؟ گرنگە لەگەڵ پزیشک قسە بکەیت بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات بۆ دۆزینەوەی هۆکارەکە.
ئارەقەی شەو؛ ڕەنگە نیشانەی هەندێک شێرپەنجە بێت، بەگوتەی پسپۆران "ئەگەر ئارەقەی شەوان بە بەردەوامی ڕووبدات و خەوتنت تێک دەدات، سەردانی پزیشک بکە، بەتایبەتی ئەگەر تا، کێشی نادیار یان نیشانەکانی دیکەت هەبێت."
دابەزینی ڕیخۆڵە/ مایەسیری؛ دابەزینی ڕیخۆڵە کاتێک ڕوودەدات کە ڕیخۆڵە (دوایین بەشی ڕیخۆڵە ئەستوورە) لە شوێنی ئاسایی خۆی لە ناوچەی حەوز دابەزێت. دابەزینی ڕیخۆڵە یەکێکە لە نیشانە باوەکانی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە.
نیشانە باوەکانی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە:
• ئازاری سک.
• زەردی پێست و سپی چاو، یان ئەوەی پێی دەوترێت زەردوویی.
• هەست بە لاوازی یان زۆر ماندووبوون.
• دڵشێواندن
• ڕشانەوە.
• لاوازبوون و دابەزینی کێش.
• بوونی خوێن لە پیسایی و گۆڕانی ڕەنگەکەی بۆ سوور یان ڕەش.
• سکچوونی ئاوی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات






