ئاڤا مەرج و داواکارییەکانی پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 2024-10-29

لۆگۆی حکومەت، پارتی و یەکێتی؛ گرافیک، ڕامتین هەمەوەند
ئاڤا نیوز
پارتی چوار مەرجی بۆ یەکێتی و هەر لایەنێک هەیە بەشداری لە کابینەی نوێی حکومەت بکات: یەک حکومەت، یەک قەوارە، یەک هێزی پێشمەرگە و دەرکردنی دەستوور، بەڵام یەکێتی جیاواز بیردەکاتەوە و داواکاری هەیە، بەجۆرێک وەرگرتنی ئیمتیازاتی دارایی و پۆستەکانی بەلاوە گرنگە.
وێنە گەورەکە: دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن و یەکلابوونەوەی دەنگ و کورسی لایەنەکان، لەمەودوا پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەبێتە ڕۆژەڤی کوردستان و لە ئێستاوە دوو حیزبە گەورەکەی کوردستان، پارتی و یەکێتی وەرەقەی دانوستان ئامادە دەکەن، مەرج و داواکارییەکان دەنووسنەوە و ڕاشکاوانە لەسەر مێزی گفتوگۆ قسەی لەسەر دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: جارێ زووە قسە لەسەر ئەوە بکرێت گفتوگۆکان چەند دەخایەنن و کەی حکومەت پێکدەهێنرێت، بەڵکو هەنگاوی یەکەم گرنگە کە مەرجەکانی پارتی و داواکارییەکانی یەکێتین بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی پارتی لە وێنە گەورەکەوە لە پێکهێنانی حکومەت دەڕوانێت، چوار مەرجی بۆ یەکێتی و هەر لایەنێک ئەوەیە بێتە ناو حکومەت:
یەکەم: یەک حکومەتی یەکگرتوو و سەرتاسەری هەبێت لە زاخۆوە تاوەکو کەلار و کفری، بڕیارەکانی بێ کێشە و گرفت جێبەجێ بکرێن نەوەک لە هەندێک شوێن ڕێگری لێ بکرێت.
دووەم: یەک هێزی پێشمەرگە هەبێت، ببێتە هێزێکی نیشتمانی و لە ململانێی حیزبی دابماڵرێت.
سێیەم: یەک قەوارە، مەبەستی پارتی ئەوەیە سەرجەم حیزب و لایەنەکان کار بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان بکەن، لە پرسە نیشتمانییەکان یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن و هەموویان پێکەوە خزمەت بە بەرژوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان بکەن.
چوارەم: لە خولی نوێی پەرلەمان کار بۆ هەموارکردنی ڕەشنووسی دەستوور و تێپەڕاندنی بکرێت و هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەن دەستووری خۆی.
لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەمرۆ سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی، لەبارەی پێکهێنانی حکومەت یەکەم پەیامی بۆ ئەو لایەنە سیاسییانە نارد کە دەیانەوێت بەشداری لە حکومەت بکەن و گوتی: "هەر کەسێک بیەوێت بەشداربێت، دەبێت وەڵامدەرەوەی ویست و خواستی خەڵک بێت".
بۆچوونی بەرامبەر: یەکێتی لە گۆشەیەکی دیکەوە لە پێکهێنانی حکومەت دەڕوانێت و جیاواز لە پارتی بیردەکاتەوە، بەجۆرێک وەرگرتنی ئیمتیازاتی دارایی و سەربازی و پۆستەکانی بەلاوە گرنگە، ئاڤا زانیویەتی یەکێتی ئەوەندی بتوانێت پێداگری لەسەر وەرگرتنی پۆستە باڵاکان دەکات بەتایبەت لە هەرسێ سەرۆکایەتییەکە، سەرۆکایەتیی هەرێم، سەرۆکایەتیی حکومەت، سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵای دادوەری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دزێک لە سنووری هەولێر خەوی لە چاوی جووتیاران زڕاندووە
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لەبارەی کۆبوونەوەکەی هەینی بە داواکارییەکانی ئێران ڕازی بوو
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بە ناوی دۆلاری لیبییەوە فێڵ لە هاووڵاتیان دەکرێت و پۆلیس هۆشداریی دەدات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵانی قولەڕەیسیی سلێمانی لە شەوی بەرات لەناو قوڕ و چڵپاودا دەگەڕێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دزێک لە سنووری هەولێر خەوی لە چاوی جووتیاران زڕاندووە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بە ناوی دۆلاری لیبییەوە فێڵ لە هاووڵاتیان دەکرێت و پۆلیس هۆشداریی دەدات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵانی قولەڕەیسیی سلێمانی لە شەوی بەرات لەناو قوڕ و چڵپاودا دەگەڕێن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
حەوت تیرۆرستی داواكراو لە سلێمانی دەستگیر کران





