ئەنجامی گەڕی یەکەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

شەیری بکە لە:
ئەنجامی گەڕی یەکەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

کاندیدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، گرافیک، ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

دوای مشتومڕێکی زۆری لایەنە سوننەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق کرا، بەڵام لە گەڕی یەکەمی دەنگدان هیچ یەکێک لە کاندیدەکان دەنگی پێویستیان نەهێنا.

چیرۆکی سەرەکی: چوار کاندید کێبڕکێیان لەسەر پۆستەکە دەکرد: سالم عیساوی، مەحموود مەشهەدانی، تەڵاڵ زەوبەعی و عامر عەبدولجەبار. لە گەڕی یەکەم هەر یەکێک لە کاندیدەکان پێویستی بە  166 دەنگ بوو بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی پەرلەمان.


لە پەیامنێرەوە؛
دەرون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، 271 پەرلەمانتار بەشداریی دەنگدانیان کرد و ئەنجامەکە بەمشێوەیە بوو:

مەحموود مەشهەدانی: 153 دەنگ

سالم عیساوی: 95 دەنگ

 عامر عەبدولجەبار: 9 دەنگ

دەنگی پووچەڵ: 14 دەنگ

تەڵاڵ زەوبەعی: سفر دەنگ (کشاوەتەوە)

باکگراوند: ئەم دانیشتنەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ، دوای نزیکەی ساڵێک لە دوورخستنەوەی محەممەد حەلبووسی و مشتومڕی لایەنە سوننەکان دێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: