
ماددەی هۆشبەر
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەرێمی کوردستان شکست بە هەوڵێکی بە قاچاخبردنی ماددەی هۆشبەر لە شاری بەغدا دەهێنێت.
وێنە گەورەکە: بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، شکست بە هەوڵێکی بە قاچاخبردنی 100 کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری کاپتاگۆن لە شاری بەغدا دەهێنێت.
ڕاگەێنراوی فەرمی: حوسێن یوسف تەمیمی، بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنەکە لە چوارچێوەی هەڵمەتە نیشتمانییەکان دێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕێگەی هاوکاری ئەمنی لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەو بارە لە سووریاوە گەیێنرابووە بەغدا بۆ ئەوەی لەوێشەوە بۆ هەولێر و دواتر بۆ ئێران و دواجار بۆ یەمەن و سعوودیە هەناردە بکرێت، بەڵام بەهاوکاری ئێمە توانرا ئەو کەسە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە شاری بەغدا دەستگیر بکرێت و دەست بەسەر ماددە هۆشبەرەکانیشدا بگیرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی حەبی کاپتاگۆن لە وڵاتی سووریا و لوبنانە، حکومەتی سووریا بە ناڕاستەوخۆ بازرگانی بەو ماددەیەوە دەکات.
ئەمەش بزانە: نەتەوەیەکگرتووەکان لەوبارەیەوە هۆشداریی داوە، کە عێراق خەریکە دەبێتە ناوەندێکی گەورەی ماددەی هۆشبەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەجۆرێک دەبێتە خاڵی ترانزێتی ئەو ماددە هۆشبەرەی کە لە ئەفغانستان و ئێرانەوە بەرەو ئەوروپا و وڵاتانی دیکەی جیهان دەنێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- بزنس
- 52 خولەک لەمەوپێش
بیتکۆین دوای زێڕ و زیو دابەزینێکی گەورەی کرد
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی پەیامێک بۆ وڵاتانی بیانی دەنێرێت






