وەزارەتی تەندروستی بۆ فەرمانبەرانی: بەربەرست بۆ 'هەژماری من' دروست بکەن سزا دەدرێن
- کوردستان
- 2024-11-01

مووچەخۆرێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ایتی ئێمی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرێ
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە پڕۆژەی 'هەژماری من'، نووسراوێك بە واژووی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی تەندروستیی دەكات.
نووسراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژی 30-10-2024، نووسراوێكی بە ژمارە 27737 بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی تەندروستیی شار و ئیدارە سەربەخۆكان ناردووە و ئاماژەی بە نووسراوێكی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و حوكمی بڕگە (10)ـی ماددەی هەشتی لە یاسای ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ژمارە سێی ساڵی 1992ی هەمواركراو داوە، هاوكات ئاماژەی بە ئەوە داوە كە هەژماری من پڕۆژەیەكی گشتگیر و بەردەوامە و لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەسەند كراوە.
لەلایەكی دیكەوە: وەزارەتی تەندروستی داوا لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكان دەكات كە ڕێككاری یاسایی و كارگێڕیی پێویست بگرنە بەر بەپێی حوكمەكانی یاسای بەرزەفتكردنی فەرمانبەرانی دەوڵەت و كەرتی گشتی بۆ لێپرسینەوە و سزادانی فەرمانبەرانی كەمتەرخەم و سەرپێچیكار كە بەربەست دروست دەكەن لەبەردەم بە جێگەیاندنی پڕۆژەی هەژماری من.
ئەوەش بزانە: چەند ڕۆژێك پێش ئێستا، هاوشێوەی وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی داراییش نووسراوێكی ئاراستەی بانكەكان كردووە و داوا دەكات هەر كەسێك ڕێگریی لە كارەكانی تیمی هەژماری من بكات سزا بدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی دووشەممە 2024/10/28، د.ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هەژماری من پڕۆژەیەكی یاساییە، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران هەموو ئەندامان دەنگیان لەسەر داوە، بەپێی یاسا وەزارەتی دارایی تاكە لایەنە بۆ دیاریكردنی شێوازی دابەشكردنی مووچە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا کامپەینێکی دیکە بۆ لێقەوماوانی چەمچەماڵ ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوراز گوڵپی لەبەر لێقەوماوانی چەمچەماڵ جیاواز هاتەخوار






