
ئابووری ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
جەنگی یەک ساڵەی غەززە زیانێکی زۆری بە ئابووری ئیسرائیل گەیاندووە، پێشبینی دەکرێت زیانەکان تا کۆتایی ساڵی 2025 بگاتە سەرووی 93 ملیار دۆلار.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە ساڵێکە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەستیپێکردووە. لەم ماوەیەدا ئیسرائیل هەزاران سەربازی بۆ کەرتی غەززە و پاشانیش بۆ باشووری لوبنان ناردووە، هاوکات بەردەوام ئەو شوێنانەی بۆردومان کردووە و بە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیش بەرپەرچی هێرشە مووشەکییەکانی داوەتەوە. ئەمەش تێچوویەکی زۆری لە سەر ئابووریی ئیسرائیل درووست کردووە و زیانێکی بەرچاوی بە گەشەی ئابووریی ئەو وڵاتە گەیاندووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوێرەی مەزەندەکانی بیتسالیل سمۆتریچ، وەزیری دارایی ئیسرائیل، تێچووەکانی ئەم شەڕە لە نێوان 54 تا 68 ملیار دۆلاردایە، ئەو مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ بە پەرلەمانی ئیسرائیل گوتبوو کە ئیسرائیل لە درێژترین و زیانبارترین شەڕی مێژووییدایە.
زانیاریی زیاتر: دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان ئەم تێچووە زیاتر بووە. هاوکات، سەرەڕای غەززە و لوبنان، ئیسرائیل هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر ئێران و ئەمەش تێچووەکانی جەنگەکەی هێشتا زیاتر کردووە.
ژمارەکان وا دەڵێن: بە گوێرەی مەزەندەکان، ئەگەر شەڕ بەردەوام بێت، تێچووی شەڕ تا کۆتایی 2025 دەگاتە زیاتر لە 93 ملیار دۆلار کە ئەمەش دەکاتە نزیکەی یەک لەسەر شەشی کۆی بەرهەمی ناوخۆیی ئیسرائیل.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە بەردەوامە
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ڤەنزوێلا: لە بەرژەوەندی ئێوەدایە لەگەڵ ئێمە کار بکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- هەواڵ
- 28 کانوونی دووەم
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە





