کۆمیسیۆن ئاماری تانەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 3 تشرینی دووەم

مۆرکردنی پەنجەیەک لە کاتی دەنگدان و جیاکردنەوەی دەنگەکان
ئاڤا نیوز
وادەی پێشکەشکردنی تانەی لایەنەکان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییهات و 41 تانە لەسەر هەڵبژاردنەکە تۆمارکراون، زۆرترین ژمارەی تانەکانیش لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر بوون.
وێنە گەورەکە: 20ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو و 30ی هەمان مانگیش ئەنجامی کۆتایی ڕاگەیێنران، بەشێک لە لایەنەکان لە ڕێکارەکانی کۆمیسیۆن و ئەو دەرئەنجامانە ناڕازیی بوون کە بەدەستیان هێنابوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، کاتژمێر 3:00ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، وادەی پێشکەشکردنی تانەی لایەنەکان لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییهات، لایەنەکانیش 41 تانەیان لەسەر هەڵبژاردنەکە پێشکەشکردووە.
وەک کۆمیسیۆن بڵاویکردووەتەوە، دابەشبوونی تانەی لایەنەکان بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیەیە:
سلێمانی 25 تانە
هەولێر 12 تانە
هەڵەبجە 1 تانە
دهۆک 3 تانە
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی یاسای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، کۆمیسیۆن حەوت ڕۆژی لەبەردەم دایە تا وەڵامی خۆی لەبارەی تانەکان ئامادە بکات و ئاراستەی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکانی دەکات، دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکانیش لە ماوەی 10 ڕۆژدا کۆتا بڕیاری خۆی لەسەر سکاڵاکان دەدات، دواتریش ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆن لە کۆبوونەوەیەکدا بە فەرمی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان پەسەند و بڵاودەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كار بۆ قەدەغەکردنی یارییەکی ئەلیکترۆنی لە کوردستان دەکرێت