
ژیریی دەستکرد شەپۆلێکی نوێی تەکنەلۆژیایە و بووەتە خاڵی وەرچەرخان لە زۆربەی بوارەکان، گرافیک: ڕامتین هەمەوەند
ئاڤا نیوز
بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق دوو زانکۆی حکومی کوردستان بەشی ژیریی دەستکرد (AI) دەکەنەوە و 59 قوتابی وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: زانکۆی زاخۆ و پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشی ژیریی دەستکرد (AI)یان کردووەتەوە، بەشەکە لە ڕیزبەندی بەشە ئەندازیارییەکان هەژماردەکرێت، واتە دەرچووانی ئەم بەشە دەبنە ئەندازیار لە ژیری دەستکرد.
زانیاریی زیاتر: هەردوو زانکۆکە 59 قوتابییان وەرگرتووە، زانکۆی زاخۆ 34 قوتابی وەرگرتووە بە کۆنمرەی 87 بۆ کۆنمرەی 94.2. هاوکات زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێریش 25 قوتابی وەرگرتووە بە کۆنمرەی 91.3 بۆ کۆنمرەی 94.2.
ئەمەش بزانە: ئەمە یەکەمجارە لە زانکۆ حکومییەکان لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق ئەم بەشە کراوەتەوە، هەر ئەمساڵ لە زانکۆی عەین لە عێراق کە زانکۆیەکی تایبەتە، ئەویش کۆلێژی ئەندازیاریی زیرەکی دەستکردی کردووەتەوە.
لێدوانە فەرمییەکان: د.ڕەمەزان جەعفەر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی زاخۆ بۆ کاروباری قوتابیان و د. دلێر عەبدوڵڵا، بەڕێوبەری تۆماری گشتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە ئاڤا نیوزیان گوت، بەهۆی گرنگیی ژیری دەستکرد لەسەر ئاستی جیهان ئەم بەشەیان کردووەتەوە، قوتابییەکانیش بە هەردوو سیستەمی زانکۆلاین و پارالێڵ وەرگیراون.
باکگراوند: ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی زانکۆڵاینی ڕاگەیاند، 53 هەزار و 79 کەس لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان وەرگیراون، نزیکەی 13 هەزار و 229 کورسیش بەتاڵ ماون و ئەوانیش هەموویان وەردەگیرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەهەمان کارنامەی دانیشتنەکەی شەممە کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 ئاب
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک تا 25ـی ئەم مانگە درێژ کرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی سکاڵا لەسەر 'حەجاج نوگرە سەلمان' تۆمار دەکەن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنە ئۆتۆمبێلێک حەوت تەماشاکەری ڕووداوێکی هاتووچۆی دیکەی بریندار کرد