تاقیگەی زیرەکی دەستکرد و ئینتەرنێت لە سەرجەم قوتابخانەکانی عێراق دادەنرێت
- عێراق
- 2024-11-04

تاقیگەی زیرەکی دەستکرد، وێنە: abc
ئاڤا نیوز
لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیرانی عێراق تاقیگەی زیرەکی دەستکرد و ئینتەرنێت لە سەرجەم قوتابخانەکانی عێراق دادەنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: یەکشەممە 3-11-2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەی دووەمی لیژنەی باڵای زیرەکی دەستکردی کرد.
وێنە گەورەکە: زیرەکی دەستکرد لقێکی زانستی کۆمپیتەرە و ئامانجی سەرەکی بریتییە لە بەرهەمهێنانی ئامێری زیرەک کە توانای ئەنجامدانی ئەو ئەرکانەیان هەبێت، کە پێویستی بە زیرەکی مرۆڤ هەیە. وڵاتی چین گەورەترین پێشەنگی بواری زیرەکی دەستکردە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: سەرۆکوەزیران ڕەزامەندی لەسەر دەستپێشخەرییەک پیشانداوە بۆ ڕاکێشانی بەهرەمەندان لە کەرتی حکومی و تایبەت بۆ پەرەپێدانی تواناکانیان لە بواری زیرەکی دەستکرد لەژێر چاودێری شارەزایانی نێودەوڵەتی.
بابەتە ستراتیژییەكان: سەرۆکوەزیران لە وردەکاری و پێشنیازەکانی پەیوەست بە هێنانە ناوەوەی کۆمپیوتەر و زیرەکی دەستکرد بۆ ناو پرۆگرامەکانی وەزارەتی پەروەردە لە ساڵی خوێندنی داهاتوودا ئاگادارکرایەوە. جەختی لە بوونی شاشەیەکی زیرەک و هێڵی ئینتەرنێت بۆ دامەزراندنی تاقیگەیەکی تایبەت بە زیرەکی دەستکرد لە هەموو قوتابخانەیەک کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






