
زیاتر لە 200 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و 105 هەزار پارچە زەوی دیکە ئامادە کراوە، لەم هەفتەیەدا تیروپشک بۆ بەشێکیان دەکرێت.
وێنە گەورەکە: پرۆسەی دابەشکردنی زەوی ماوەیەکە دەستیپێکردووە، بەگشتی زیاتر لە 200 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، تاوەکو ئێستا نزیکەی 12 هەزار کەس وەریان گرتووە.
لێدوانی فەرمی: کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پێنج هەزار پارچە زەوی ئامادەن، کارتیان بۆ کراوە و ڕەزامەندی لەسەر ناوەکان دراوە. دەڵێت: لەو ژمارەیە دا سێ هەزار پارچە زەوی لە ناو هەولێرن و چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە تیروپشکیان بۆ دەکرێت. دوو هەزارەکەی دیکەش لە سنووری شارەوانییەکانی دیکەی هەولێرن و دواتر تیروپشک بۆ ئەوانیش دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: زەردەشت ڕەفیق، گوتەبێژی شارەوانی سلێمانی بۆ ئاڤا میدیا گوتی، ناوی شەش هەزار فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی کارەبا و وەزارەتی کار پەسەندکراوە و لە ئایندەیەکی نزیک تیروپشکیان بۆ دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: لە سلێمانی لە قۆناغی یەکەمدا هەزار و 600 فەرمانبەر زەوییان وەرگرتووە.
گۆشەیەکی دیکە: دیار بەحری، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی دهۆک دەڵێت: 49 هەزار پارچە زەوی ئامادەکراون، هەفتەی داهاتوو تیروپشک بۆ دابەشکردنی هەزار پارچە زەوی دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا 105 هەزار پارچە زەوی ئامادەکراون، لەو ژمارەیە بەشێکیان سەرجەم ڕێکارەکانیان تەواوکراون و کارتیان بۆ کراوە، ئەم هەفتەیە تیروپشک بۆ بەشێکی ناوەکان دەکرێت و هەفتەی داهاتووش بۆ بەشەکەی تر.
ئەمەش بزانە: پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆ و قەزاکان بەردەوامە و قۆناغ بە قۆناغ زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان دابەش دەکرێ، هەر کەسێک مەرجەکانی تێدا بێت و پێشتر سوودمەند نەبووبێت زەوی وەردەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دوادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
25 کانوونی دووەم

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
25 کانوونی دووەم

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی بیانی: ئەگەری گواستنەوەی شەڕ بۆ باشوور و ڕۆژئاوا هەیە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەبەرهێنەرانی کوردستان زیاتر لە 700 ملیۆن دینار بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەنێرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعدی پیرە: دەمانەوێت لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوبەشی ڕاستەقینە بین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعدی پیرە: مالیکی دەتوانێت کێشەی مووچە چارەسەر بکات





