
لۆگۆی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، پەیامێك سەبارەت بە هێرشكردنە سەر ڕۆژنامەنووسێك لە سنووری قەزای چەمچەماڵ بڵاودەكاتەوە و داوا دەكات هێرشكارەكان ڕادەستی یاسا بكرێن.
وێنە گەورەكە: دەزگای میدیایی بوار، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاشكرای كرد، بەهۆی بڵاوكردنەوەی هەواڵێك، دوو پاسەوانی عەقیدێكی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان هێرشیان كردووەتە سەر وریا عەبدولخالق، پەیامنێری دەزگاكە و بە سەختی زامداریان كردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ڕووداوەكە ڕایگەیاند: بەداخەوە لە سنووری چەمچەماڵ چەند چەکدارێکی ئەفسەرێکی پێشمەرگە هێرش دەکەنە سەر ڕۆژنامەنووسی دەزگای میدیایی بوار و بە سەختی برینداری دەکەن.
زانیاریی زیاتر: وێڕای ڕاگەیاندنی نیگەرانی لەبەرامبەر ڕووداوەكە، ئیدانەی هێرشكردنە سەر ڕۆژنامەنووسەكەش دەكات، ڕاشیدەگەیێنێت كە پێشهاتە مەترسیدارەکە ئەوەیە، هێرشەكە لەلایەن چەكداری ناسراوەوە ئەنجام دراوە.
لەلایەكی دیكەوە: دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەڵێت: ئەو ڕەفتارە دوورە لە هەموو بەهاو ئاکارێکی مەدەنی، یاسایی و کلتووری و پیشەیی، داواکارین لە دەزگا یاسایی و ئەمنییەکان تۆمەتباران بدۆزنەوە و ڕادەستی یاسا بکرێن و سزای خۆیان وەربگرن و هەرچی هەوڵ هەیە بدرێ بۆ ڕێگری کردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو ڕووداوانە، وەک دەستەش لە نزیکەوە چاودێری ئەو دۆسیەیە دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەقامەکانی شاری سەدر لە بەغدا خاڵین لە دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئیسرائیل: ڕێککەوتنی غەززە واژۆ دەکرێت و ترەمپ دەچێتە میسر
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا گەمارۆی چەک دەخاتە سەر ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم