
وەرگرتنی پارە و ڕێککەوتن بەشێوەی نهێنی، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لە ماوەی تەنیا ساڵێکدا نزیکەی دوو هەزار و 500 ئەفسەر بە تاوانی پەیوەست بە گەندەڵی و دارایی و ئیداری لە ڕیزەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە و دەرکراون.
وێنە گەورەکە: لە دوای ساڵی 2003 گەندەڵی لە عێراق بووەتە باوترین دیاردە و سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەت تەنانەت دەزگا ئەمنییەکانیشی گرتووەتەوە، ئێستاش گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار و حکومەت ناتوانێت بنبڕی بکات.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: عەمید میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: گەندەڵی بەڵایەکی مەترسیدارە و مەترسییەکەی لە تیرۆر و تاوان و ماددە هۆشبەرەکان کەمتر نییە، ئێمەش لە وەزارەتی ناوخۆ ڕژدین لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
ژمارەکان وادەڵێن: بە گوتەی میقداد میری، لە 30-11-2023 تا 1-11-2024، واتە لە ماوەی ساڵێک دوو هەزار و 497 ئەفسەر و ئەندامی هێزە ئەمنییەکان لە خزمەت دەرکراون بە تاوانی گەندەڵی و سەرپێچی دیکە.
لەهەمان كاتدا: گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ دەشڵێ، 656 ئەفسەری ژن و زیاتر لە 1200 کارمەندی دیکە بە هۆکاری پەیوەست بە گەندەڵی لە خزمەت دوورخرانەوە، دوای دادگاییکردنیان دەگەڕێنەوە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: بە گوتەی میقداد میری تاوانەکانی پەیوەست بە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان "کەمبووەتەوە" و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە لەو
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






