
ساتی هەڵدانی مووشەکی بالیستی کۆریای باکوور
ئاڤا نیوز
لە کاتێکدا جیهان چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەکات، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە کۆریای باکوور چەند مووشەکێکی بالیستی کورت مەودای بە ئاراستەی دەریای ڕۆژئاوا و سنوورەکانی نزیک کۆریای باشوور تەقاند.
وێنە گەورەکە: ماوەیەکە هەڕەشەکانی کۆریای باکوور بۆسەر کۆریای باشوور زیادیان کردووە، بەتایبەت لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بۆ چەند جارێک کۆریای باکوور مووشەکی کورت و درێژ مەودای تاقیکردوەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی هاوبەشی ئەرکانی سوپای کۆریای باشوور لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 7:30 کۆریای باکوور ژمارەیەک مووشەکی بالیستی کورت مەودای بە ئاراستەی سنوورە ئاوییەکانی وڵاتەکەمان هاویشتووە".
کاردانەوەکان: ئەمریکیەکان کە هاوپەیمانی سەرەکی کۆریای باشوورن لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتین و هێشتا کاردانەوەیان بەرامبەر هاویشتنی مووشەکەکانی ئەم بەیانیەی کۆریای باکوور دەرنەبڕیووە، بەڵام هەرزوو سەرۆکوەزیرانی یابان شیگیروو ئیشیبا ڕایگەیاند، هێزەکانمان تێبینی کەوتنە خوارەوەی چەندین مووشەکی بالیستیان کردووە و لەو ناوچانە کەوتوونەتەوە خوارەوە کە ناوچەی تایبەتی ئابووری یابانن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاقیکردنەوە مووشەکیەکەی ئەم بەیانییەی کۆریای باکوور دوای تاقیکردنەوەی مووشەکە بالیستیە کیشوەربڕەکەی ئەم هەفتەیەی ئەو وڵاتە دێت، کە دواتر کاردانەوەی توندی وڵاتانی بەدوای خۆی هێنا. لە هەمان کاتدا ڕۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیە فڕۆکەکانی ئەمریکا و کۆریای باشوور و یابان مانۆڕێکیان ئەنجامدا، تەنانەت فڕۆکەی بۆمبهاوێژی ئەتۆمی ئەمریکیش بەشداریان تیایدا کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ئەحمەد شەڕع داهاتووی سووریا و تێکەڵکردنی هەسەدە تاووتوێ کرد
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسێکی نزیکی سەرۆکی چین بە سیخووڕی کردن بۆ ئەمریکا تۆمەتبار کرا
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دەیەوێت ڕێککەوتنێکی ئەمنی 10 ساڵە لەگەڵ ئەمریکا واژۆ بکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا سۆشیال میدیا لە منداڵان قەدەغە دەکات
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا یەک ملیۆن یۆرۆ بۆ گرتنی تاوانبارێک تەرخان دەکات






