
وێنەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و دۆناڵد ترەمپ، گرافیک - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پەیوەندی بە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کرد و جارێکی دیکە پیرۆزبایی سەرکەوتنی لێ کرد، هیوای خواست پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا و کاری هاوبەشی نێوانیان بەرەو پێش بچێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 5-11 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کرا، بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان ترەمپ دەبێتەوە سەرۆکی ئەمریکا.
چیرۆکی سەرەکی: ئەردۆغان لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە ترەمپ کرد و گوتی: هیوادرام قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندی و کاری هاوبەش لە نێوان تورکیا و ئەمریکا دروست ببێت.
بۆچی گرنگە: ئەردۆغان پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا نەبوو، جارێکیش بڕیار وابوو سەردانی ئەمریکا بکات، بەڵام سەردانەکەی هەڵوەشایەوە. ترەمپ لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەیدا، زۆر جار ئەردۆغانی بە "هاوڕێی نزیک" ناوبردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 35 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
22 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگەی تاوانی نێودەوڵەتیی داواکارییەکی ئیسرائیل ڕەتدەکاتەوە سەبارەت بە غەززە





