
لۆگۆی پارتی و لۆگۆی یەکێتی و نەخشەی پارێزگای نەینەوا
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەستی بە کۆبوونەوە کردووەتەوە و مانگی داهاتوو لە ئەگەری ڕێککەوتنی لایەنەکان، پۆستە ئیدارییەکان دابەش دەکرێن و بەشێکیان دەگۆڕدرێن.
وێنە گەورەکە: دوای پێنج مانگ لە بایکۆت، بەرەی نەینەوا لیئەهلیها کە پارتی بەشێکیەتی گەڕاوەتەوە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا و لە سێ کۆبوونەوەی ڕابردوودا بەشدارییان کردووە، بۆ ئەوەی بەرەی نەینەوای موستەقبەل کە یەکێتی بەشێکی بەرەکەیە، بڕیار لەسەر گۆڕانکاری ژمارەیەک پۆستی ئیداری دیکە نەدات.
لێدوانی فەرمی: محەممەد جاسم، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگاکە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "شەش پۆستی ئیداری بۆ پارتی جێهێڵراون و لە ماوەی یەک مانگدا گۆڕانکارییەکان دەکرێن، هەر لایەنێک بەگوێرەی ڕێککەوتن و پێگەی لەنێو ئەنجوومەن پۆست وەردەگرێت."
بۆچوونی بەرامبەر: جەمال شەشۆ، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە ئاڤا نیوزی گوت، "دابەشکردنی پۆستەکانی ئیدارەی نەینەوا پێویستی بە ڕێککەوتنی سیاسییە، کۆبوونەوەکەی مانگی تەمموزی ڕابردوو نایاسایی بووە، بۆ ئەوەی هەمان دۆخ دووبارە نەبێتەوە بایکۆتمان شکاندووە."
باکگراوند: ڕۆژی 02-07-2024 بەرەی نەینەوای موستەقبەل بەبێ ئامادەبوونی ئەندامانی بەرەی نەینەوا لیئەهلیها، گۆڕانکاری لە 21 پۆستی ئیداری پارێزگاکە کرد، ئەمەش ناڕەزایی بەرەی ئامادەنەبووی لێکەوتەوە و لە دادگەی ئیداری بەغدا سکاڵایان تۆماکرد و بۆ ماوەی پێنج مانگ بایکۆتی کۆبوونەوەکانیان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






