
گفتوگۆی نێوان دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمیر پووتین، وێنە: RT
ئاڤا نیوز
ڤلادیمێر پووتین، سەرۆكی ڕووسیا پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی تازە هەڵبژێردراوی ئەمریكا دەكات، هاوکات ڕاشیدەگەیەنێت لێدوانەكانی ترەمپ لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن، شایانی سەرنجدان بوون، وەك ئاماژەیەك بۆ بەڵێنی ترەمپ لەبارەی وەستاندنی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا.
وێنە گەورەكە: دوای سەركەوتنی دۆناڵد ترەمپ، لە هەڵبژاردن و بوونی بە 47ـەمین سەرۆكی ئەمریكا، لەلایەن سەرۆكی وڵاتانەوە پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستە دەكرێت و لە پەیامەكانیاندا، ئامادەیی گفتوگۆ و باشكردنی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئەمریكا دووپاتدەكەنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی هەواڵێكی (RT)ـی ڕووسی، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆكی ڕووسیا، لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە "كۆڕبەندی نێودەوڵەتیی ڤاڵدای بۆ گفتوگۆ"، جەختی لەوە كردووەتەوە، مۆسكۆ ئامادەیە كار لەگەڵ هەر سەرۆكێكدا بكات كە گەلی ئەمریكا متمانەی پێداوە، هاوكات سەرسامی خۆی بە ترەمپ دەربڕیوە و بە پیاوێكی ئازا وەسفی كردووە، كە سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو، هەراسان كراوە و هەوڵی تیرۆركردنی دراوە، كەچی كۆڵی نەداوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا، پشتیووانی بەردەوامی ئەمریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ كیێڤ، پەیوەندییەكانی نێوان مۆسكۆ و واشنتن لە ماوەی ڕابردوودا بەرەو ئاڵۆزی هەنگاوی ناوە. ترەمپ لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا، بەڵێنی ڕاگرتنی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینای دا لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێر، ئەگەر هاتوو لە هەڵبژاردنەكان سەركەوتن بەدەستبهێنێت و ببێتە سەرۆكی داهاتووی ئەمریكا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور: کۆریای باکوور ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 20 بۆمبی ئەتۆمی هەیە
- هەواڵ
- 21 کانوونی دووەم
ترەمپ هەڕەشەی "سڕینەوەی ئێران" دەکات و تاران وەڵامی دەداتەوە
- جیهان
- 20 کانوونی دووەم
ئیمانوێل ماکرۆن لە داڤۆس: "جەنگ بووەتە شتێکی ئاسایی"
- هەواڵ
- 20 کانوونی دووەم
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: وێستگەی چێرنۆبڵ کارەبای بڕاوە






