
دیمەنێک لە بانگەشەی بەرەی تورکمانی لە کەرکووک، وێنە: ئەنادۆڵ
ئاڤا نیوز
بڵاوبوونەوەی هەواڵی دابەشکردنی پۆستەکانی پارێزگای کەرکووک، بەرەی تورکمانی دەهێنێتە دەنگ و ڕەتیدەکاتەوە تەنها بە پۆستی قایمقام ڕازیبن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 21ی ئەم مانگە لایەنە براوەکانی کەرکووک لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، بەسەرپەرشتیی محەممەش شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، هاوپەیمانێتیی ئیدارەی کەرکووکیان پێکهێنا و لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا نیوز زانیویەتی لە کۆبوونەوەکەدا پۆستی پارێزگاری کەرکووک بۆ کورد یەکلایی بووەتەوە، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا بۆ عەرەب، بڕیاردەری ئەنجوومەن و قایمقامیش بۆ تورکمان. لەمەودوا پارێزگار دوو جێگری دەبێت، ئەگەر پارێزگار بۆ یەکێتی بێت، ئەوا جێگری یەکەمیان بۆ پارتی و جێگری دووەمیشیان بۆ عەرەب دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد ڕەمزی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە پشکی بەرەی تورکمانی، دابەشکردنی پۆستەکانی بەمشێوازە ڕەتکردەوە و بە ئاڤا نیوزی گوت: لە کۆبونەوەکانی داهاتوو لەگەڵ سوودانی ئەم پرسانە یەکلایی دەبنەوە. جەختیشی کردەوە زیاتر لە 30 هەزار دەنگیان هێناوە و بە پۆستی قایمقام ڕازی نابن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
تۆم باراک ستایشی هەڵوەشاندنەوەی یاسای قەیسەر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تیکتۆک ڕێککەوتنێکی نوێ واژۆ دەکات و لە ئەمریکا دەمێنێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەیوب عەلی: کار لەسەر 12 بەرهەمی نوێ دەکەم
18 کانوونی یەکەم

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلی بکوژی ئەفسەرەکەی کەرکووک دەستی بەسەرداگیرا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەلار سێ برا و ئامۆزایەک لەسەر کێشەی زەوی کوژران





