
ئەسما محەممەد، هاوژینی یەکەمی ئەبوبەکر بەغدادی
ئاڤا نیوز
کەناڵی عەرەبییە بەشی دووەمی چاوپێکەوتنی هاوژینی یەکەمی ئەبوبەکر بەغدادی بڵاودەکاتەوە. لەم بەشەدا نهێنیی نوێ دەدرکێنێت و دەڵێت: "بەغدادی نەیدەهێشت نزا بۆ باوکی کۆچکردووم بکەم، چونکە گومانی لە باوەڕداری هەبوو".
چیرۆکی سەرەکی: هەفتەی ڕابردوو هەردوو کەناڵی حەدەس و عەرەبییەی سعوودی بەشی یەکەمی چاوپێکەوتنی ئەسما محەممەد، هاوژینی یەکەم و نوور ئیبراهیم، هاوژینی سێیەمی بەغدادی و کچەکەیان بڵاوکردەوە. ئەمشەو کاتژمێر 19:30 خولەک بەشی دووەم بڵاودەکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەسما محەممەد لە بەشێکی چاوپێکەوتنەکەدا دەڵێت: "ئەبوبەکر بەغدادی مەیلی بۆ ئایدۆلۆژیای ئیخوان موسلیمین هەبوو، خیانەتی لە بەرەی نوسڕە کرد و ڕێکخراوی قاعیدەی بە بڵاوکردنەوەی بیری چەواشەکارانە وەسف دەکرد".
باس لەوەش دەکات بەغدادی نەیهێشتووە نزا بۆ باوکی کۆچکردووی بکات، چونکە گومانی لە باوەڕدارییەکەی کردووە.
باکگراوند: ئەسما محەممەد، هاوژینی یەکەمی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی کوژراوی داعش، مانگی حوزەیرانی 2018 لەسەر سنوور لەلایەن تورکیا دەستگیرکرا، ماوەیەک پێش ئێستاش بۆ لێکۆڵینەوە گەڕێنرایەوە بەغدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 خولەک لەمەوپێش
تۆم باراک ستایشی هەڵوەشاندنەوەی یاسای قەیسەر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تیکتۆک ڕێککەوتنێکی نوێ واژۆ دەکات و لە ئەمریکا دەمێنێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەیوب عەلی: کار لەسەر 12 بەرهەمی نوێ دەکەم
18 کانوونی یەکەم

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کارمەندێکی ئەمنی لە بەسرە بە 30 فیشەک کوژرا
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتن: مۆڵەتی شەڕی دژی تیرۆر بەردەوامە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان: عێراق لە ڕیزبەندی سێیەم وڵاتانی عەرەبیدایە بۆ منداڵبوون
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا سیستمی بەرگریی ئاسمانی تاقیدەکاتەوە
- عێراق
- 18 کانوونی یەکەم
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستبەسەر 64 کیلۆ ماددەی هۆشبەر دادەگرێت





