
دیمەنێک لە کەشتییەکە لەسەر مانگ، وێنە: یۆرۆ نیوز
ئاڤا نیوز
دوای 52 ساڵ لە نیشتنەوەی کەشتیی ئاپۆلۆ لە سەر مانگ، جارێکی دیکە کەشتییەکی ئەمریکی لە سەر مانگ نیشتەوە، بەڵام بێ ئەوەی هیچ کەسێک لەگەڵ خۆی ببات.
چیرۆکی سەرەکی: کەشتییەکە ناوی ئۆدیسیوس Odysseus ە و سەر بە کۆمپانیای ئینیشیەیتیڤ ماشینز Intuitive Machines ە، سەر بە کەرتی تایبەتە و پێگەی سەرەکیی لە تێکساسە. دوێنی پێنجشەممە توانی بەسەرکەوتوویی لە نزیک جەمسەری باشووری مانگ بنیشێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ناسا نیشتنەوەی سەرکەوتووانەی کەشتییە ئاسمانییەکە بە دەستکەوتێکی گەورە ناودەبات کە ڕێگە بۆ گەڕانەوەی مرۆڤ بۆ سەر مانگ خۆش دەکات.
زانیاریی زیاتر: ئۆدیسیۆس لە شێوەی ڕۆبۆتێکی شەش پێدایە و بەرزییەکەی 4.3 مەترە. لە دروستکردنیدا ناسا بڕی 118 ملیۆن دۆلار هاوکاریی کۆمپانیاکەی کردووە.
ئەمەش بزانە: کەشتییەکە دوای نیشتنەوەی لە ناردنی پەیام بۆ سەر زەوی کێشەی هەبوو، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک کێشەکە چارەسەر کراوە و چەند پەیامێکی ناردووەتەوە.
بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیک بکە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
فیفا خەڵاتی باشترین هاندەری جیهانی بەخشییە یانەی زاخۆ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 خولەک لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
43 خولەک لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دوای هێرشەکەی تەدموور؛ هێشتا متمانەم بە شەرع هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: لە هەموو کات زیاتر لە ڕێککەوتنی ئاشتی ڕووسیا و ئۆکراینا نزیکین
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانمان لە دەریای ڕەش خستە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کانوونی یەکەم
بەهۆی لافاوێکی لەناکاو لە مەغریب 21 کەس گیانیان لەدەستدا




