
محەممەد جەواد زەریف، یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران
ئاڤا نیوز
ئێران داوا دەکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، گۆڕانکاریی بە سیاسەتەکانیدا بکات و هاوشێوەی خولی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەی پەیڕەوی لە سیاسەتی "ئەوپەڕی گوشار" لە سەر ئێران نەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد جەواد زەریف، یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی ڕایگەیاند "دەبێت ترەمپ ئەوە نیشان بدات کە لەسەر سیاسەتە هەڵەکانی پێشووی بەردەوام نابێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زەریف پێشتر وەزیری دەوەی ئێران بووە، لە سەردەمی ئەودا لە ساڵی 2015 ڕێککەوتنامەی ئەتۆمی لەنێوان ئەمریکا و ئێران واژۆ کرا، بەڵام دواتر ترەمپ هاتە سەر دەستەڵات و ساڵی 2018 بەشێوەیەکی یەکلایەنە ئەمریکای لە ڕێککەوتنەکە کشاندەوە و سزای زیاتری بەسەر ئێراندا سەپاند، لە بەرامبەریشدا ئێران چالاکییە ئەتۆمییەکانی زیاتر کردن و ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی لە 3.5% ـەوە بۆ 60% بەرز کردەوە، واتە 30% کەمتر لەو ئاستەی کە بۆ بەکاربردنی وەک چەکی ئەتۆمی پێویستە. لەگەڵ ئەمەشدا تاران هەمیشە ئەوەی ڕەتکردووەتەوە کە بە دوای درووستکردنی چەکی ئەتۆمییەوە بێت.
ئەمەش بزانە: یەکێکی دیکە لەو کارانەی کە ترەمپ لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەیدا بەرامبەر بە ئێران ئەنجامی دا، کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران بوو کە ساڵی 2020 لە بەغدا کردییە ئامانج.
لەلایەکی دیکەوە: ترەمپ پێشتر بە ڕۆژنامەنووسانی گوتبوو بە نیاز نییە زیان بە ئێران بگەیێنێت و مەرجەکانی ئەو ئاسانن کە بریتین لەوەی نابێت ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی و دەشیەوێت ئێران ببێتە وڵاتێکی سەرکەوتوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور: کۆریای باکوور ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 20 بۆمبی ئەتۆمی هەیە
- هەواڵ
- 21 کانوونی دووەم
ترەمپ هەڕەشەی "سڕینەوەی ئێران" دەکات و تاران وەڵامی دەداتەوە
- جیهان
- 20 کانوونی دووەم
ئیمانوێل ماکرۆن لە داڤۆس: "جەنگ بووەتە شتێکی ئاسایی"
- هەواڵ
- 20 کانوونی دووەم
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: وێستگەی چێرنۆبڵ کارەبای بڕاوە






