
کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان
ئاڤا نیوز
ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا دەستدەکات بە گریان و ناتوانێت بەردەوام بێت لە قسەکردن بۆ میدیاکاران.
چیرۆکی سەرەکی: دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی سەردانی ئەمنە سوورەکەی کرد بە مەبەستی ئامادەبوونی لە پێشانگەیەک، دوای ئەوەی ویستی لێدوان بۆ ڕۆژنامەنووسان بدات و قسە لەسەر پێشانگەکە و هەندێک بابەتی دیکە بکات، هەر ئەوەندەی وت کە پێشانگەکە لە شوێنێکی گرنگی سلێمانی کراوەتەوە، دواتر گریا و کۆنفرانسەکەی تەواو نەکرد.
هۆکارە زانراوەکان: دانا ئەحمەد مەجید، دوای ئەوەی کە قوڕگی پڕ دەبێت لە گریان و قسەکانی دەبڕێ، بە میدیاکاران دەڵێت، چەند شەهیدێکی هاوڕێم بیرهاتەوە کە پێشتر لەو شوێنە لە زیندان دا بوون، هاوکات "دایکیشم لێرە لە زیندان دا بوو ئێستا بیری ئەو دەکەم".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمنە سوورەکە لەسەردەمی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 1979 تاوەکو 1991 بارەگای باکووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی دەزگای ھەواڵگریی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بووە و بە ئەمن ناو دەبرا، ئەو کات خەڵکێکی زۆر لەو شوێنە بەند دەکران، بەتایبەتیی قوتابیان و ئەوانەی پێشمەرگە بوون یان ئەوانەی لەسەر بیری کوردپەروەری و نەتەوایەتی دەستگیردەکران.
ئەمەش بزانە: ئەمنە سوورەکە یەکێک بوو لەو شوێنە ئەمنییانەی کە تووندترین شێوازەکانی ئەشکەنجەدان و تۆقاندن لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەعس بەرامبەر بە کورد بەکاردەهات.
زانیاریی زیاتر: ئێستا ئەمنەسوورەکە پێی دەوترێت مۆزەخانەی نیشتمانی، هەر وەک خۆی ماوەتەوە و دەستکاری نەکراوە، شێوازەکانی ئەشکەنجەدان بە پەیکەر دروستکراونەتەوە و زیاندانییە تاکەکەسییەکانیش هەر ماون، بۆئەوەی نەوە لەدوای نەوە دڕندەیی بەعسیان بیربێت کە بەرامبەر بە کورد کردوویەتی.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
پنتاگۆن سەرجەم پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی لەگەڵ هارڤارد ڕادەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
59 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنسوڵی سعوودیە: شاندێکی باڵای وەبەرهێنەران گەیشتە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی هەولێر سزای بەهەڵە تۆمارکراوی سەر شۆفێران لادەبات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆزی جبوور پیرۆزبایی لە پارێزگاری نوێی حەسەکە دەکەن و پشتگیری خۆیان بۆ دەردەبڕن
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات





