
نەخۆشخانەی نانەکەلی بۆ چارەسەری تووشبووانی شێرپەنجە لە هەولێر، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
دوای بڵاوکردنەوەی ئامارەکانی تووشبوونی هاونیشتمانیان بە شێرپەنجە لە چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندن، کە تیایدا ئاماژە بەوە دەکات ڕێژەی تۆمارکردنی شێرپەنجە لە هەولێر بەرزترینە بە بەراورد بە شارەکانی تری هەرێمی کوردستان و عیراق بەڕێوەبەرایەتی تەندورستی هەولێریش، ئەمە ڕەتدەکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی تەندورستی هەولێر، لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: لە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن ئاماژە بەوەکراوە کە ڕێژەی تۆمارکردنی شێرپەنجە لە شاری هەولێر بەرزترینە تەندورستی هەولێریش ئەمە ڕەتدەکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: تەندورستی هەولێر، دەڵێت: هەوڵ دەدرێت بە چەواشە هاووڵاتییان تووشی دڵەڕاوكێ و ترس و تۆقاندن بكەن، بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوەبەرایەتی تەندورستی هەولێر ڕوونكردنەوە بۆ ڕای گشتیی دەخاتەڕوو:
یەکەم: ڕاپۆرتی ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق لەسەر بنەمای سیستەمی تۆماركردن و دەستنیشانكردنە كە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت، ڕاستی و ووردی و دروستی لە هەولێر لە باشترین ئاستدایە بۆ تۆماركردن و دۆزینەوەی حاڵەتەكان.
دووەم: کارامەیی پزیشک و كارمەندان و بەردەست بوونی پشکنینە پێویستەکان بۆ دەستنیشانکردن و دیاریکردنی نیشانەی پێشوەختە کاریگەری هەیە لەسەر زوو دەستنیشانکردنی نەخۆش و تۆمارکردن و پتەوی بەرنامەی ڕووپێوی .Screening
سێیەم: دەستپێکردنی چارەسەری زوو بەردەست بوونی گشت چارەسەرەکان لە دەرمان و تیشک و نەشتەرگەری کاریگەری هەیە لەسەر تەمەن درێژی نەخۆش و مانەوەی لە نێو لیستی تۆمارەکان، لەبەر ئەوەشە ڕێژەی تەمەن 75 ساڵە لەكاتێكدا 71 ساڵە لە عێراقدا.
چوارەم: بەپێی ئەم ڕاپۆرتێکی عێراق لە 49%ی نەخۆشانی شێرپەنجە خەڵكی ئاوارە و دەرەوەی هەرێمە لەگەڵ خەڵكی ناوەڕاست و خوارووی عێراق كە ڕوو لەشاری هەولێر دەكەن و بەمەش ژمارەی درووستی نەخۆشان لەشاری هەولێر زۆر كەمترە لە ڕێژەی ڕاگەیێنراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر، دەڵێت: سەرەڕای ئەم هۆکارانەی سەرەوە وەکو کەرتی تەندروستی لە شاری هەولێر بەردەوامین لەخزمەتکردنی نەخۆش لەم سەنتەرانەی خوارە، نەخۆشخانەی نانەکەلی، سەنتەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی رزگاری، سەنتەری ئاوات بۆ چارەسەر بە تیشک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- تەندروستی
- 8 کانوونی یەکەم
باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێگری لە قژ هەڵوەرین ئاشکرا دەکرێت





