بەشێکی قوتابییانی ماستەر و دکتۆرا لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا گردبوونەوە
- کوردستان
- 2024-11-10

مامۆستایەکی ئاینی ناڕازی کە قوتابی دکتۆرایە
ئاڤا نیوز
قوتابیانی خوێندنی باڵا لە گردبوونەوەیەک لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا یاداشتێکیان ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کرد و داوا دەکەن تاقیکردنەوەی کۆتایی توانستی زمانی ئینگلیزی لاببرێت.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێگەی کۆمپانیایەکەوە سیستمێکی نوێی خوێندنی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆکان پەیڕەو دەکات، ئەمەش ناڕەزایەتی سەدان قوتابی ماستەر و دکتۆرای لێ کەوتووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: یەکێک لە قوتابییەکان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەو سیستەمەی بۆ تاقیکردنەوەی قوتابیانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا دانراوە زۆر ئاڵۆزە، "داوا دەکەین هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق خولی ئاسانمان بۆ بکەنەوە و پاشان داخلی تاقەکردنەوەکەمان بکەن".
لەلایەکی دیکەوە: مامۆستایەکی ئاینی کە بەشداربوو لە خۆپێشاندانەکە، هاوکات قوتابی خوێندنی باڵایە دەڵێ، "من لە حوجرە خوێندوومە و هیچ کات پێویستم بە زمانی ئینگلیزی نەبووە و لەسەر مینبەریش پێویستم پێی نابێ، من هەموو سەرچاوەکانم بە زمانی عەرەبییە".
باکگراوند: دوێنێ هەزار و 400 قوتابی ماستەر و دکتۆرا لە ڕێگەی نووسراوێکەوە داوایان لە ئاڤا کرد بە دواداچوون بۆ کێشەکەیان بکات و دەنگیان بگەیێنێت، ئەمڕۆش لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
پنتاگۆن سەرجەم پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی لەگەڵ هارڤارد ڕادەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
58 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنسوڵی سعوودیە: شاندێکی باڵای وەبەرهێنەران گەیشتە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی هەولێر سزای بەهەڵە تۆمارکراوی سەر شۆفێران لادەبات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆزی جبوور پیرۆزبایی لە پارێزگاری نوێی حەسەکە دەکەن و پشتگیری خۆیان بۆ دەردەبڕن
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات





