سەرۆک بارزانی: بەشداریی بەرچاوی هاووڵاتییان لە هەڵبژاردن پاڵپشتییەکی گەورەیە
- کوردستان
- 2024-11-11

سەرۆک مەسعود بارزانی، لە سەڵاحەددین پێشوازی لە بەڕێز پاتریک دۆریل باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد
ئاڤا نیوز
ڕۆژی 11ـی تشرینی دووەمی 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی، لە سەڵاحەددین پێشوازی لە بەڕێز پاتریک دۆریل باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە دیدارەکە دا کە یان برێم کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێریش ئامادە بوو، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆک بارزانی کرد، هاوکات پێزانینیشی بۆ ڕێژەی زۆری بەشداریی هاووڵاتییانی هەرێم لە کەشێکی ئارام و دیموکراسیانەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ئۆکتۆبەری ڕابردوودا هەبوو.
لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی بەشداریی بەرچاوی هاووڵاتییان و بەڕێوەچوونی سەرکەوتوانەی هەڵبژاردنی بە پاڵپشتێکی گەورە بۆ شەرعیەت و دامەزراوەکانی هەرێم لە قەڵەم دا و سوپاسی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و لایەنەکانیشی کرد بۆ چاودێریکردنی ئەو هەڵبژاردنە.
لەلایەکی دیکەوە: هەر لەو دیدارەدا هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا و جەختیش لە پەیوەندیی و دۆستایەتیی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڕەنسا کرایەوە.
لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق، سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد بۆ بایەخدان و پاڵپشتیکردنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی سەد ساڵەی لەدایکبوونی خاتوو دانیال میتێران، کە ڕۆژی 12ی تشرینی دووەمی 2024 لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
پنتاگۆن سەرجەم پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی لەگەڵ هارڤارد ڕادەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
59 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنسوڵی سعوودیە: شاندێکی باڵای وەبەرهێنەران گەیشتە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی هەولێر سزای بەهەڵە تۆمارکراوی سەر شۆفێران لادەبات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆزی جبوور پیرۆزبایی لە پارێزگاری نوێی حەسەکە دەکەن و پشتگیری خۆیان بۆ دەردەبڕن
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات





