د. سالار ئاسید، ژەنیاری کازم ساهیر
ئاڤا نیوز
میوزیکژەنێکی کورد کە ماوەی 15 ساڵە لەگەڵ کازم ساهیر کار دەکات و بەشداریی کۆنسێرتەکانی دەکات، دەڵێت کازم ساهیر زۆر سەرسامە بە هونەری کوردی و حەز دەکات گۆرانییەکی کوردی تایبەت بەخۆی بڵآوبکاتەوە.
وێنە گەورەکە: میوزیکژەنی کورد، د. سالار ئاسید کە لە وڵاتی عومان لە ڕێگەی سکایپەوە میوانی هەواڵە کولتوورییەکانی ئاڤا میدیا بوو، لە وەڵامێکی بۆ شانۆ بەکر دەڵێ "کازم ساهیر زۆر حەزی لە هونەری کوردییە".
لێدوانی فەرمی: د. سالار ئاسید گوتی: کازم ساهیر زۆر بە هونەری کوردی سەرسامە و هەمیشە باسی هەولێر و کوردستان دەکات زۆر حەز دەکات لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک کۆنسێرت بکات.
ئاماژە بەوەش دەکات "لە چەند ڕۆژی داهاتوو لەگەڵ کازم ساهیر زنجیرەیەک کۆنسێرت لە سعوودیە و چەند وڵاتێکی دیکە ساز دەکات".
زانیاریی زیاتر: د. سالار ئاسید، ژەنیاری ئامێری ڤایۆلینە و ماوەی 15 ساڵە لەو گرووپەدا ژەنیارە و کۆنسێرتەکانی کازم ساهیر بەڕێوەدەبات.
ئەمەش بزانە: هەواڵە کولتوورییەکانی ئاڤا میدیا هەموو ڕۆژێک کاتژمێر 3 لەسەر شاشەی ئاڤا پێشکەشدەکرێت و ڕووماڵی هەواڵە هونەریی وکولتوورییە کوردیی و جیهانییەکان دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی ڤەنزوێلا ئامادەیە لەگەڵ ترەمپ گفتوگۆ بکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پەیامێک ئاراستەی لایەنە کوردستانییەکان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- کولتوور
- 16 تشرینی دووەم
سەقز وەک شارێکی مێژوویی تۆمار کرا
- کولتوور
- 14 تشرینی دووەم
چالاکییەکانی ئەمساڵی بونیادنانی سلێمانی جیاواز بوون




