
خەمیس خەنجەر، سەرۆکی دەستلەکارکێشاوەی هاوپەیمانی سییادە
ئاڤا نیوز
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تۆمارێکی دەنگی خەمیس خەنجەر، سەرۆکی دەستلەکارکێشاوەی هاوپەیمانی سیادە بڵاوبووەتەوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پلانێکی پێشوەختەی بەرپرسێکی باڵا دەگەیێنێتە سەرۆکوەزیرانی عێراق.
وێنە گەورەکە: خەمیس خەنجەر لەتۆمارە دەنگییەکەدا سوودانی ئاگادار دەکاتەوە لەوەی پلانێکی ژێر بەژێر لەنێوان مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەلەمانی عێراق و مشعان جبووری لە ئارادایە، بۆ ئەوەی کورێکی مەشهەدانی بە ناوی "باسیت"ـەوە پۆستی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی وەقفی سوننی وەربگرێت.
لێدوانی فەرمی: خەمیس خەنجەر دەڵێت ، ئەگەر ئەو پلانە سەربگرێت، ئەوا کارەساتی لێدەکەوێتەوە.
زانیاریی زیاتر: تائێستا حکومەت هیچ کاردانەوەیەکی فەرمی سەبارەت بە ڕاستی و دروستی ئەو تۆمارە دەنگییە ڕانەگەیاندووە، لەگەڵ ئەوەی هەندێک چاودێر ئاماژە بە ئەگەری زیرەکی دەستکرد دەکەن بەناوی خەمیس خەنجەرەوە ئەو تۆمارەیان دروست کردبێت.
باکگراوند: چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بە هەمان شێوە تۆمارێکی دەنگی کەریم فەیسەڵ، سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکارانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاوبووەوە، ئێستا دەستەی دەستپاکی عێراق لێکۆڵینەوە لەو بابەتە دەکات کە ئایا تۆمارە دەنگییەکە ڕاستەقینەیە یان بە بە ژیریی دەستکرد (AI) دروست کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان





