کۆمەڵێک مامۆستای خانەنشین کێشەیەکیان هەیە و لە ڕێگەی ئاڤاوە داوا دەکەن بۆیان چارەسەر بکرێت
- بزنس
- 2024-11-13
خانەنشینێک لەکاتی وەرگرتنی مووچەکەی
ئاڤا نیوز
کۆمەڵیک دەرچووی خانەی پێگەیاندنی مامۆستایان، کە کاتی خۆی پێی دەوترا (دار موعەلیمین) کێشەیەکیان هەیە و لە ڕێگەی ئاڤاوە دەیانەوێت لایەنی پەیوەندیدار بۆیان چارەسەر بکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەو مامۆستایانە ماوەی 40 ساڵە دامەزراون و بە بڕوانامەی دیبلۆم مووچەیان وەرگرتووە، بەڵام ئێستا کە خانەنشینکراون کێشەیان بۆ دروست بووە و بە بڕوانامەی ئامادەیی خانەنشینکراون.
لێدوانی فەرمی: سۆران عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بە ئاڤا نیوزی گوت، "ئەو مامۆستایانەی هەڵە لە خانەنشینییەکەیان کراوە، دەبێت داواکاری ڕاستکردنەوە پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی بکەن، دوای وردبینی ئەگەر نەگەیشتنە ئەنجام، بەڕێوەبەرایەتییەکە خانەنشینی ئێمە ئاگادار دەکاتەوە، دەکرێت هەڵەیەکی کارگێڕی بێت لەلایەن ئێمەوە کرابێت و چارەسەر بکرێت."
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی یاسای ژمارە نۆی ساڵی 2014 ـی خانەنشینی عێراق، هەر مووچەخۆرێک بڕوانامەکەی ئامادەیی بێت سەتا 25ی مووچەی بنەڕەتی دەچێتە سەر مووچەکەی، ئەوەی بڕوانامەی دیبلۆمی هەبێت سەتا 35 دەچێتە سەر مووچەکەی.
هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا یەکێک لە هۆکارەکان بۆ هەڵە ناردنی کەیسەکان لەلایەن ئەو دامودەزگایانە دەگەڕێتەوە کە ئەو مامۆستایانەی لێ خانەنشین بوون، هۆکارێکی دیکە هەڵەی وردبینی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینییە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت، "بەهۆی خێرایی و زۆری ژمارەی خانەنشینان، لە قۆناغی یەکەم کەیسی سێ هەزار خانەنشین هەڵەی تێدا کراوە، بەشێکیشیان چارەسەر کراون.
ئەمەش بزانە: ئەو مامۆستایانە (دار موعەلیمین) لە سەدەکانی ڕابردوودا لە پۆلی سێی ناوەندی (پۆلی نۆی ئێستا) دەچوون سێ ساڵیان دەخوێند و دەبوونە مامۆستا، واتە بەراود بە ئێستا هێندەی کەسێکیان خوێندووە کە بڕوانامەی 12ی ئامادەیی هەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سووننەکان نەیانتوانی کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان یەکلا بکەنەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی تەقینی بوتڵێک غاز لە دهۆک دوو کەس بریندار بوون
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژانی پشوو نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگەکان کراوە دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کاروان حەلاق مەقامێکی کوردی لە فێستیڤاڵێکی هۆڵەندا دەچڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

پەیوەند جاف بە دوو بەرهەمی نوێ و کۆنسێرتێک پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

"گوڵچین"؛ نوێترین بەرهەمی هاوبەشی هێمن حوسێن و ماهیر ئەمین بڵاودەکرێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئۆتۆمبێلە چینییەکان؛ ئامرازی نوێی سیخوڕیی پەکین بەسەر بەکارهێنەراندا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەکانی ساڵی داهاتوو
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەبێ باسکردنی مووچە کۆتایی هات
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایان: پارەی نەختینە لەژێر کۆنترۆڵدایە و کێشەی دارایی نییە





