
منارەی حەدبا لە مووسڵ، وێنە: BBC
ئاڤا نیوز
دوای تێپەڕبوونی حەوت ساڵ بەسەر خاپوور کردنی لەلایەن چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، جارێکی تر بانگ لە منارەی حەدباوە درا.
وێنە گەورەکە: چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، دوای ئەوەی لە 10ـی حوزەیرانی ساڵی 2014 هێرشیان کرد سەر شاری مووسڵ و شارەکەیان کۆنترۆڵ کرد، بەهۆیەوە چەندین ناوچەی شوێنەواری دێرین و مزگەوتیان بە تەواوی خاپوور کرد. هاوکات نزیکەی 500 هەزار کەس لە دانیشتووانی ئەو شارە ئاوارە بوون.
لێدوانی فەرمی: ئەیوب زەننون، سەرۆکی دامەزراوەی کەلتووری موسڵ ڕایگەیاند: کارەکانی دووبارە دروستکردنەوەی منارەی حەدبا و مزگەوتی نووری بەیەکجاری تەواو بووە و لەداهاتوویەکی نزیکدا بەڕووی هاووڵاتییان دەکرێتەوە .
زانیاریی زیاتر: دوای کۆتاییهاتنی شەڕی ڕزگارکردنی مووسڵ، ڕۆژی 16ـی کانونی یەکەمی 2018 بە پاڵپشتی یونسکۆ بەردی بناغەی ئاوەدانکردنەوەی مزگەوت و مینارەکە دانرا.
ئەمەش بزانە: لە سەدەی شەشەمی کۆچی و پێش زیاتر لە 850 ساڵ لەمەوبەر، لە سەردەمی سوڵتان نورەدین زەنگی هەردوو مزگەوتی نووری و مینارەکەی کە بەجەدبا ناسراوە لەلای ڕاستی مووسڵ دروستکراوە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 14 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان





