
ساتی دەستگیرکردنی یەکێک لە تۆمەتبارانی باندەکە - وێنە: یۆرۆپوول
ئاڤا نیوز
تۆڕێکی گەورەی قاچاخچیکردن بە مرۆڤ دەستگیرکرا کە کۆچبەرانی نایاسایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا گواستووەتەوە، سەرۆک باندەکە کورد بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی پۆلیسی ئەوروپا ناسراو بە یۆرۆپوول دەڵێت: لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک کە لە کۆتایی ساڵی 2022 دەستپێکراوە، باندێک بە تۆمەتی قاچاخچیکردن بە مرۆڤەوە هەڵوەشێنراوەتەوە و 19 کەس لەو باندە بە هەماهەنگی فەرەنسا و بەلجیکا، لە ئەڵمانیا دەستگیر کراون.
زانیاریی زیاتر: ئەو باندە یەکێک بووە لە چالاکترین و گەورەترین باندەکانی قاچاخچێتیی بە مرۆڤەوە و سەرۆکی باندەکە کورد بووە و ئێستا دەستگیر کراوە، کۆچبەرانی بەنایاسایی لە نۆکەندی ئینگلیزەوە بۆ بەریتانیا گواستوونەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاژانسی پۆلیسی ئەوروپا چەند کارێکی گرووپەکەی ئاشکرا کردووە لەوانەش:
- باندەکە پێكهاتووە لە هاووڵاتیی کورد و سووری.
- بۆ گواستنەوەی کۆچبەران لەنێوان وڵاتان بەلەم و ئۆتۆمبێلیان بەکارهێناوە.
- بە تێکڕا 50 کۆچبەر بە چووپێک دەگوازرانەوە کە تەنها بۆ 10 سەرنشین گونجاو بووە.
- بڕی هەزار بۆ سێ هەزار یۆرۆ لە هەر کۆچبەرێک وەرگیراوە.
- دەستبەسەر 24 بەلەمی چووپ، 175 چاکەتی ڕزگارکەر لەگەڵ چەندین کەلوپەلی دیکەدا گیراون، کە کوالێتیان نزم بووە لە چینەوە کڕیویانە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کورد کورسییەکی دیکەی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەددین بەردەکەوێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و مەمدانی کۆ دەبنەوە
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ شاندی سعوودیە سەردانی ترەمپ دەکات
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆڵەندا 10 هەزار سەرباز بۆ ئەگەری هێرشی ڕووسیا دەخاتە ئامادەباشییەوە
- هەواڵ
- 19 تشرینی دووەم
سعودییە مەرجی هەیە بۆ چوونە ناو ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیمی





