
لۆگۆی وەزارەتی بەرگریی عێراق
ئاڤا نیوز
لە قەزای خورماتوو بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی هێزێکی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپاسی عێراقدا تەقییەوە و بەهۆیەوە سێ ئەفسەر و سەرباز شەهید بوون، وەزارەتی بەرگریی عێراق هەواڵەکە پشتڕاست دەکاتەوە و سەرەخۆشییان لێ دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند: وەزارەت سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدەکان دەکات کە ئەمڕۆ یەکشەممە لەکاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان شەهید بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەهیدەکان بریتین لە عەقید سامان سابر سلێمان، فەرماندەی فەوجی سێی لیوای یەکی هاوبەش، عەقید محەممەد، یەکێک لە ئەفسەرەکانی فەرماندەیی ئەندازیاری فیرقەی نۆی زرێپۆش و مفەوەزێک بە ناوی شەریف ئەحمەد محەممەد شەهید بوون، سێ سەربازیش بریندار بوون بە ناوەکانی ئەحمەد شەهاب، مستەفا، شاکر جەواد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






