
دیمەنێک لە باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وێنە؛ محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وردەكاریی كردنەوەی زانكۆیەكی پزیشكی لە سلێمانی و كۆلێژێكی پزیشكی لە زانكۆی سەڵاحەدین بڵاودەكاتەوە.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ دووشەممە 18-11-2024، ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ئامادەبوونی وەزیر و بریكاری وەزیر و سەرجەم زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و چەند بڕیارێكی دا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، لەبارەی توانستی زمانی ئینگلیزی، کردنەوەی کۆلێژ و زانکۆی نوێ، کردنەوەی ڕاوندێکی نوێی ماستەر و دکتۆرا، ئامادەکردنی ڕەشنووسێکی نوێ بۆ زانکۆکان و داشکاندنی کرێی خوێندن بڕیاری داوە.
یەکەم: بڕیار درا بە ڕاسپاردنى لایەنە پەیوەندیدارەکان بە ئامادەکردنى پرۆپۆزەلى کردنەوەى زانکۆیەکى تایبەتمەند بە بوارى پزیشکى لە شارى سلێمانى، بە هۆى پێویستیى زۆرى ناوچەکە و هەرێمى کوردستان بە کادرى تەندروستى و پزیشکى لێهاتوو بە کوالێتیى بەرزى خوێندن. هاوكات ئامادەکردنى پرۆپۆزەڵى کردنەوەى کۆلێژى پزیشکى لە زانکۆى سەڵاحەدین - هەولێر.
دووەم: ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارشی دا بە پێکهێنانى لیژنەیەک بەمەبەستى ئامادەکردن و نووسینەوەى پرۆژەى ڕەشنووسى سەربەخۆیى زانستى و کارگێرى و دارایی و یاسایی زانکۆکانى کوردستان، بەو ئامانجەى زانکۆکانى کوردستان لە چوارچێوەى ئەم پرۆژەیەدا دەرفەتى زیاترى گەشەسەندن و پەرەپێدانى تواناکانیان هەبێت لە گشت بوارەکاندا.
سێیەم: سەبارەت بە کردنەوەى ڕاوندێکى نوێى خوێندنى باڵا (ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان، زانکۆکانى کوردستان ڕاسپێردران ساڵانە بەپێى خشتە و کاتى دیاریکراو خوێندنى باڵا (ماستەر، دکتۆرا) بەپێى پێویست بکەنەوە، سەبارەت بە ڕاوندى داهاتووش بۆ ئەو زانکۆیانەى ستافى زانستییان هەیە و مەبەستیانە ڕاوندێکى دیکەى خوێندنى باڵا بکەنەوە، بەڵام تاکو ئێستا پلانیان نەناردووە، پێویستە لە نزیکترین کاتدا پلانەکانیان بۆ وەزارەت و لیژنەى ئامادەکردنى ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا بەرزبکەنەوە، بەمەبەستى کارکردن لەسەر پلانەکان بۆ کردنەوەى ڕاوندى نوێى خوێندنى باڵا.
چوارەم: تایبەت بە پرسى تاقیکردنەوەکانى توانستى زمانى ئینگلیزیی خوێندکارانى خوێندنى باڵا، ئەنجوومەنى وەزارەت بڕیاریدا بە "خوێندکاران/ قوتابیانى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە سەرجەم بەشەکانى کۆلێژەکان لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان ڕێگەیان پێدەدرێت بەبێ مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى تاوتوێى ماستەرنامە و تێزى دکتۆرا ئەنجام بدەن"، بەڵام لەلایەن زانکۆکان بڕوانامەیان پێ نابەخشرێت تاکو مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى بەپێى ڕێنماییەکانى پەیوەندیدار دەستەبەر دەکەن.
پێنجەم: هەر لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری ئەوە درا کە بڕیارى داشکانى (45%)ى کرێى خوێندن بۆ ئەمساڵیش بەردەوامی دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 31 خولەک لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
31 خولەک لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوورەیا هەساری: دۆخی ژیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاسایی بووەتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دواخران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژە یاسای "پاراستنی کورد" پێشکەشی کۆنگرێس کرا






