بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بانکە ئەهلییەکان دەتوانن پرۆسەی تەوتین بکەن
- عێراق
- 2024-11-19

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
بەپێی نووسراوێکی ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، کە کۆپییەکی دەست ئاڤا کەوتووە بانکە ئەهلییەکان دەتوانن بەشداری لە پرۆسەی تەوتینکردنی مووچەخۆران بکەن، بڕیارە سێ بانکی ئەهلی دیکەش لە نێو پڕۆژەی هەژماری من زیاد ببن.
نووسراوی فەرمی: لەنووسراوێکدا کە واژۆی حەمید نەعیم، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی لەسەرە و تێیدا هاتووە، وەزارەتەکان پەیوەندییەکانیان پەرە پێبدەن لەگەڵ بانکە ئەهلییەکان بۆ جێبەجێکردنی چەند پرسێک لەوانە هەژماری بانکی بکەنەوە، هەموو جۆرە چەکێکی بانکی وەربگرن، بەردەوام بن بۆ هاوکاریکردن لە پرسی بەئەلیکترۆنیکردنی پارە دانان لە بانک و تەوتینکردنی مووچە.
لێدوانی فەرمی: تیمی هەژماری من بە ئاڤا نیوزی گوت، "پێشوازی لەو بڕیارەی محەممەد شیاع سوودانی دەکەن کە ئاماژە بە هاوکاریکردنی بانکە تایبەتەکان بۆ بابەتی بە بانکیکردنی مووچە دەکات و دوابەدوای ئەم نووسراوەش، تیمی هەژماری من کارەکانی خێرا دەکات بۆ ئەوەی سێ بانکی دیکەی ئەهلی لەپاڵ ئەو بانکە حکومی و ئەهلییانەی دیکە بێنە ناو پڕۆژەکە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر تاوەکو مانگی دووی ئەمساڵ تەنیا هەریەک لە بانکەکانی ڕەشید، ڕافیدەین و تی بی ئای مافی ئەوەیان پێدرابوو تەوتینی مووچەخۆران بکەن، بەڵام ئەم هەنگاوە زیاتر بوار دەدات بە بانکە ئەهلییەکان بۆ تەوتینی مووچەخۆران
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 33 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






