لەسەر هەڕەشەکانی ئیسرائیل سوودانی داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئاسایشی نیشتمانی دەکات
- عێراق
- 2024-11-19

گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامەکەی ئیسرائیل بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوەڵەتیی وەک بیانووێک دەبینێت بۆ هێرشکردنە سەر عێراق، بۆ ئەو مەبەستە داوای کۆبوونەوەیەکی بە پەلەی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی دەکات.
وێنە گەورەکە: ئیسرائیل نامەیەک بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەنێرێت و بۆ یەکەمجار ناوی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەهێنێت و تۆمەتباریان دەکات بەوەی هێرشی کوشندەیان دژی ئیسرائیل ئەنجامداوە و بوونەتە هۆی کوژرانی سەربازەکانی.
پێدراوە ڕاستییەكان: سێشەممە 19-11-2024 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سودانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و لە کۆبوونەوەکە دوایین پێشهاتەکان تاوتوێکران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکە سەرۆکوەزیران دووپاتی کردەوە کە ئەو پەیامەی ئیسرائیل بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ناردووە، بیانوویەکە بۆ هێرشکردنە سەر عێراق، بەمەبەستی گەیشتن بە هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ فراوانکردنی شەڕ لە ناوچەکەدا.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاگەیێنراوەکە، سوودانی ئەوەی دووپات کردەوە کە عێراق ئەو هەڕەشانە ڕەت دەکاتەوە، هاوکات بڕیاری شەڕ و ئاشتی لە دەستی دەوڵەتی عێراقدایە و هیچ لایەنێک بۆی نییە دەست بەسەر ئەو مافەدا بگرێت، ئاماژەی بەوەشدا عێراق چوونە ناو شەڕەکە ڕەتدەکاتەوە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکە داوای کرد هەر ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنی وەزارەی بۆ ئاسایشی نیشتمانی بکرێت، بۆ بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکان و دووپاتکردنەوەی هەڵوێستی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






