
عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق پشتیووانی خۆی بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێریی دووپاتدەکاتەوە و دەڵێت، پێویستە پرۆسەکە بەشێوەیەکی یاسایی و پاکوبێگەرد بەڕێوەبچێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە، قۆناغی دووەمی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و بەیانیش بەردەوام دەبێت، بەوهۆیەش 48 کاتژمێر قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیێنراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەتەبەی حوسەینی کە پەیکەری بەڕێوەبردنی مەزاری ئیمامی حوسێنی کوڕی عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبە لە کەربەلا، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق چەندین ساڵە داوای ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێریی دەکات، بەجۆرێک لەسەر بنەمای ڕێکارە یاساییەکان و لە پرۆسەیەکی پاکوبێگەرددا بەڕێوەبچێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، عەتەبەی حوسەینی گوتی، پرۆسەی سەرژمێریی هەنگاوێکی گرنگە بۆ دامەزراندنی ڕوانگەیەکی گشتگیر بۆ گەشەپێدان و دانانی پلان و بەرنامە بۆ داهاتوو، بەتایبەتیش کە ئەم سەرژمێرییە یەکەمجارە لە ساڵی 1997ەوە لە عێراق بەڕێوەدەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 16 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






