حکومەتی عێراق: هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئەو گروپە چەكدارانە دەدەین كە هێرش دەكەنە سەر ئیسرائیل
- عێراق
- 2024-11-22

ژمارەیەک چەکداری بەرەی مقاوەمە لە عێراق
ئاڤا نیوز
وتەبێژی حكومەتی فیدڕاڵی عێراق ڕایدەگەیێنێت، هەموو هەوڵێكی سەربازیی و دیپلۆماسی دەدەن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەو گروپە چەكدارانەی كە هەوڵدەدەن خاكی عێراق بۆ هێرشكردنەسەر ئیسرائیل بەكاربهێنن.
وێنە گەورەكە: بەشێك لە گروپە چەكدارەكانی عێراق كە خۆیان بە 'بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی' ناودەبەن، بەردەوام لەڕێگەی هێرشی درۆنی و مووشەكیی خاكی ئیسرائیل بەئامانج دەگرن، لەبەرامبەر ئەوە ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشكردنە سەر عێراق دەكات.
لێدوانی فەرمی: باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق لە لێدوانێکی بۆ میدیا عەرەبییەکان رایگەیاند، "هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئەو گروپە چەكدارانە دەدەین كە هێرش دەكەنە سەر ئیسرائیل، لەهەمانکاتدا ڕووبەڕووی هەر هێرشێکی چاوەڕوانکراو دەبنەوە ئەگەر بکرێتە سەر عێراق".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسرائیل نامەیەکی بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ناردووە و بۆ یەکەمجار ناوی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەهێنێت و تۆمەتباریان دەکات بەوەی هێرشی کوشندەیان دژی ئیسرائیل ئەنجامداوە و بوونەتە هۆی کوژرانی سەربازەکانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






