
لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لەم هەفتەیە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پەسند دەکرێت.
وێنە گەورەکە: دوای یەکلاکردنەوەی سەرجەم ئەو تانانەی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان درابوون، لەلایەن دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەوە ڕەتکرانەوە و لەسەر کۆمیسیۆن پێویستە ئەنجامە فەرمییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند بکات.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لەم هەفتەیە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پەسند دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی جومانە غەلای، ڕەنگە سبەی کۆبوونەوەکە بکرێت و ئەنجامەکان پەسند بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 18-11-2024، دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرجەم ئەو تانانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمان درابوون کە ژمارەیان 41 تانەبوو، بە ڕەتکردنەوە یەکلاییکردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






