
لقێکی بانکی ڕافیدەین، وێنە: INA
ئاڤا نیوز
دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایدەگەیێنێت، تیمەکانی لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانی دەستپاکی توانیویانە حاڵەتی گەندەڵی لە یەکێک لە بانکە حکومییەکان لە پارێزگای کەربەلا ئاشکرا بکەن، کە پەیوەستە بە دزینی پارەی قەرزدەرەکان.
وێنە گەورەکە: لە دوای ساڵی 2003 گەندەڵی لە عێراق بووەتە باوترین دیاردە و سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتی گرتووەتەوە، ئێستاش گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار و حکومەت ناتوانێت بنبڕی بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی دەستپاکیی لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرای دەکات، تیمێکی پێکهێنراو لە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی لە پارێزگای کەربەلا، لە چوارچێوەی کاری بەدواداچوون و وردبینی لە بانکی ڕافیدەین-لقی حوسێنیە، دزینی بڕێک پارەیان ئاشکرا کردووە کە لەلایەن دوو قەرزدەرەوە دراوە، دەست بەسەر پارەکانیادا گیراوە و و دزراوە.
زانیاریی زیاتر: هەر بە گوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، بەڕێوەبەری پێشووی بانکەکە بە هاوکاری بەرپرسانی بەشی قەرز و ژمێریار و کارمەندی ژمێرەر، پارەی قیستەکانیان دزیوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 21-8-2024، دەستەی دەستپاکیی عێراق دەستگیرکردنی پێنج کارمەندی بانکەکەی لەسەر دزینی پارەی قەرزەکان ڕاگەیاند، ئەمەش دوای وردبینیکردنی دۆسیەی قەرزدەرەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە و حکومەتی سووریا گەیشتنە ڕێککەوتنێکی گشتگیر
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سزای قورس دەخاتە سەر کۆمپانیاکانی دروستکردنی فڕۆکە لە کەنەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: تکتی مۆندیال گەرەنتیی ڤیزای ئەمریکا نییە






