دادگای کارگێڕیی عێراق کۆبوونەوەی لەبارەی سکاڵاکەی تایبەت بە کەرکووک دواخست
- عێراق
- 2024-11-24

دادگای کارگێڕیی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
دادگای کارگێڕیی عێراق کۆبوونەوەیەکی خۆی دواخست، کە مەبەست لێی یەکلاکردنەوەی سکاڵای ژمارەیەک لایەن بوو کە دژی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک تۆماریان کردبوو.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 10-08-2024، یەکێتی بە ئامادەبوونی ئەندامێکی کوتلەی بابلیۆن و سێ ئەندامی عەرەبی کۆبوونەوەیەکی لە هۆتێل ڕەشید ڕێکخست بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک، بەڵام پارتی و بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانیی عەرەبی بهشداری كۆبوونهوهكهیان نەكرد و به نایاساییان زانی. دوای ئەمەش بەشێک لەو لایەنانە سکاڵایان لە دادگای باڵای فیدراڵی و دادگەی کارگێری تۆمارکردووە.
زانیاریی پەیامنێر: بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا دەستی کەوتووە: دادگای کارگێڕی پێشتر یەکلاکردنەوەی سکاڵای دژی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک چەند جارێک دواخستووە، جارێکیان لە 16-10-2024 و جارێکیش 22ی هەمان مانگ بووە، ئەمڕۆش جارێکی دیکە کۆبوونەوەکەی دواخست.
ئەوەی پێویستە بزانیت: بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگای کارگێریی عێراق کۆببێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر سکاڵای بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانیی عەرەبی و بەشێک لە لایەنەکانی دیکە دژی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک، بەڵام یەکلاکردنەوەی پرسەکەی بۆ ڕۆژی 4ی مانگی داهاتوو دواخست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە و حکومەتی سووریا گەیشتنە ڕێککەوتنێکی گشتگیر
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سزای قورس دەخاتە سەر کۆمپانیاکانی دروستکردنی فڕۆکە لە کەنەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: تکتی مۆندیال گەرەنتیی ڤیزای ئەمریکا نییە






