
کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی لەبارەی عێراق
ئاڤا نیوز
کۆمکاری عەرەبی هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ فراوانکردنی هەوڵە شەڕانگێزەکانی خۆی شەرمەزار دەکات و پشتیوانی خۆی بۆ عێراق دووپات دەکاتەوە، بە پێویستی دەزانێت ڕێوشوێنی خێرا بگیرێتەبەر بۆ ڕاگرتنی ئەو هەڵکشانە بەردەوامە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی عێراق، ئیسرائیل هەڕەشەی لێدان لەو گرووپانە لە خاکی عێراق دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش سکاڵانامەیەکی پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە، لە بەرامبەریشدا عێراق پەیامی هاوشێوەی ئاراستەی چوار لایەنی نێودەوڵەتی کردووە، تاوەکو ڕێگری لە ئیسرائیل بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: یەکشەممە 24-11-2024 ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبی لەسەر ئاستی نوێنەرانی هەمیشەیی لەسەر داوای عێراق بۆ تاوتوێکردنی هەڕەشەکانی ئیسرائیل کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمکاری عەرەبی لە ڕاگەیێنراوێکدا دوای کۆبوونەوەکە، هەوڵەکانی ئیسرائیلی بۆ فراوانکردنی هەوڵە شەڕانگێزەکانی خۆی شەرمەزار دەکات و پشتیوانی خۆی بۆ عێراق دووپات دەکاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: کۆمکاری عەرەبی لە بڕیارنامەیەکدا کە داوایەکی سکرتێری گشتیی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی لەخۆدەگرێت، بۆ ناردنی نامەیەک بۆ ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایش کە ڕەنگدانەوەی هەڵوێستی کۆمکارەکەیە بۆ پشتیوانی لە کۆماری عێراق و ڕەتکردنەوەی یەکجاری ئەو تۆمەتانەی کە لە نامەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلدا هاتووە.
چارەسەرەكان: کۆمکاری عەرەبی بە پێویستی دەزانێت ڕێوشوێنی خێرا بگیرێتەبەر بۆ ڕاگرتنی ئەو هەڵکشانە بەردەوامەی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، لە پێناو پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسرائیل نامەیەکی بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ناردووە و گرووپە چەکدارەکانی عێراق تۆمەتبار دەکات بەوەی هێرشی کوشندەیان دژی ئیسرائیل ئەنجامداوە، هاوکات بە مافی خۆشی دەزانێت وەڵامی ئەو هەڕەشانە بداتەوە کە لە خاکی عێراقەوە دەکرێتە سەریان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 24 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 52 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






