
چەکدارانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە شەقامەکانی بەغدا
ئاڤا نیوز
دوای چڕبوونەوەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق، لە ڕۆژی 21ـی ئەم مانگەوە موقامەوەی ئیسلامی عێراق هێرشی نەکردووەتە سەر ئیسرائیل.
وێنە گەورەکە: بەرەی موقاوەمەی عێراق وەک هاوپەیمانی موقاوەمەی لوبنانی و یەمەنی ڕۆژانە هێرشی دەکردە سەر ئیسرائیل و لە ڕێگەی ڤیدیۆوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی دەکردەوە کە پاڵپشتی لە گەلی فەڵەستین و لوبنان دەکەن.
ئەوەی پێویست بیزانیت: بەهۆی بەردەوامی ئەو هێرشانەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل سکاڵای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر عێراق تۆمارکرد کە ئەو هێرشانەی لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سەر بە عێراقەوە دەکرێتە سەریان سەر بە حکومەتن.
زانیاریی زیاتر: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆڕبەندی مێپس بۆ یەکەمجار ئاشکرای کرد، بە نووسراو و بە زارەکی ئیسرائیل هەڕەشەی لە عێراق کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بە فەرمی بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەولەتییان ڕاگەیاندووە ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە بپارێزت. هاوکات بە نامەی فەرمیش کۆمکاری عەرەبی و ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامییان لەبارەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل ئاگادارکردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە و حکومەتی سووریا گەیشتنە ڕێککەوتنێکی گشتگیر
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سزای قورس دەخاتە سەر کۆمپانیاکانی دروستکردنی فڕۆکە لە کەنەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: تکتی مۆندیال گەرەنتیی ڤیزای ئەمریکا نییە






