دوو کەس بە پاسپۆرتی "ساختە"ی ئیسرائیلی لە فڕۆکەخانەی کەرکووک دەستگیر دەکرێن
- عێراق
- 2024-11-25

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکووک، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
دوو کەس لەلایەن فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکووکەوە دەستگیر دەکرێن کە پاسپۆرتی ساختەی ئیسرائیلیان پێ بووە، سەرچاوەیەکیش لە پۆلیسی کەرکووک ڕەتیدەکاتەوە هیچ کەسێک لە پارێزگاکە لەسەر ئەو بابەتە دەستگیر کرابێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای کەرکووک ئەوەی بە میدیای عێراق ڕاگەیاندووە، کە دوو کەس لەلایەن دەسەڵاتدارانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکووکەوە دەستگیر کراون، دواتر دەرکەوتووە کە ئەو دوو کەسە پاسپۆرتی ساختەی ئیسرائیلیان پێ بووە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی سەرچاوەکە، سەعد خەلەف تەمیمی، بەڕێوبەری بەشی پاسپۆرتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکووک، لە کاتی وردبینیکردنی پاسپۆرتەکان دوو کەسی دەستنیشان کردووە کە پاسپۆرتی ساختەی ئیسرائیلیان پێ بووە. دواتر هەردووکییان لەلایەن تیمی پاسپۆرتەوە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
لەلایەکی دیکە: سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک بۆ ئاڤا میدیا، ڕەتیکردەوە هیچ کەسێک لەسەر پاسپۆرتی ساختە لە پارێزگاکە دەستگیرکرابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە و حکومەتی سووریا گەیشتنە ڕێککەوتنێکی گشتگیر
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سزای قورس دەخاتە سەر کۆمپانیاکانی دروستکردنی فڕۆکە لە کەنەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: تکتی مۆندیال گەرەنتیی ڤیزای ئەمریکا نییە






