
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان، لە بەیاننامەیەکدا جەخت لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دەکاتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمان بۆ پرسی مووچە سەردانی دادوەر جاسم محەممەد، سەرۆکی دادگای فیدراڵی عێراقیان کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دادگای باڵای فیدراڵی لە بەیاننامەیەکەدا ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لەسەر جێبەجێکردنی وردەکاریی بڕیارەکە کرایەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەتای ئەمساڵ دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری دا پێویستە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە کێشە سیاسییەکان جیابکرێتەوە و نابێت بە هیچ بیانوویەک ڕابگیرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیارەکە وەکو خۆی جێبەجێ نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئێران پلان بۆ کوشتنی باڵیۆزێکی ئیسرائیل دادەڕێژێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماڵپەڕی هێزێکی سەر بە یەکێتی هاک دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا یاسایەک بۆ گەڕاندنەوەی هەزاران چەکداری پەکەکە ئامادە دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هامڵتۆن؛ ڕێگا سەخت و دژوارەکەی کوردستان دەکرێتە جووتساید
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






