
دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کاتی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانی دیاری کرد.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان هەماهەنگی دەکەن بۆ ڕێکخستنی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان، هاوکات ڕۆژی 02-12-2024 کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆ وەک یەکەم ڕۆژی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە.
دڵشاد شەهاب باسی لەوەش کرد جگە لە کۆمەڵی دادگەری، لایەنەکانی دیکە ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکە دەربڕیوە و هەوڵەکان بۆ ئەوەن بەزووترین کات کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت.
بۆچی گرنگە؟ بەتەمەنترین ئەندام سەرۆكایەتیی دەكات كە پەرلەمانتارێكی جووڵانەوەی نەوەی نوێیە. بەگوێرەی یاسا دەبێت لەم دانیشتنەدا دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی تائێستا هیچ جۆرە ڕێككەوتنێك بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەم لەنێوان لایەنەکاندا نییە، پێشبینی دەكرێت دانیشتنەکە بەكراوەیی بمێنێتەوە تا ئەوكاتەی ڕێككەوتن لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






