
دیمەنێک لەکاتی واژۆکردنی رێککەوتنامەکان لەنێوان عەبدولئەمیر شەممەری و ئیڤیت كۆپەر
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق و بەریتانیا واژۆکردنی دوو ڕێککەوتننامەی ئەمنی "گرنگ" یان لە بواری هاوکاری ئەمنی ڕاگەیاند.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 26-11-2024، ئیڤیت كۆپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عێراق و لەگەڵ عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق کۆبووەوە.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: دوای کۆبوونەوەکەیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا، عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق جەختی لەسەر گرنگی ئەم سەردانە کردەوە و ئاماژەی بەوەدا، کۆبوونەوە دوولایەنەکە تایبەت بوو بە ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموون و ڕاهێنان و هاوکاری لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراو، ماددە هۆشبەرەکان، هاوکاری زانستی و هەواڵگری بۆ بەدواداچوونی تیرۆریستان و داواکراوان لە هەردوو وڵاتدا.
ڕێککەوتنە ستراتیژییەکان: بە گوتەی شەممەری، لە میانی سەردانەکەی وەزیری ناوخۆی بەریتانیا دوو یاداشتی لێکتێگەیشتن یەکەمیان تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراو و ئاسایشی سنوور و دووەمیان پەیوەست بە ڕێککەوتننامەی ڕاگەیاندنی نیازەکانی نێوان هەردوو وڵات واژۆ کران و ڕوونیشی کردەوە کە ئەم ڕێککەوتنانە یارمەتیدەر دەبن بۆ بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان عێراق و بەریتانیا.
لەلایەکی دیکەوە: ئیڤیت كۆپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ڕایگەیاند: ئەم سەردانە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی هاوکاری نێوان هەردوو وڵات و گوتیشی: ئەو ڕێککەوتننامەیەی واژۆ کراوە چەندین بوار دەگرێتەوە لەوانە هاوکاری هاوبەش لە جێبەجێکردنی یاسا و ئاڵوگۆڕی هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراو لەوانە قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان و مرۆڤ و جەختی لەوەش کردەوە کە ئەم تاوانانە هەڕەشەیەکی جددی بۆ ئاسایش و سەقامگیری دروست دەکەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە و حکومەتی سووریا گەیشتنە ڕێککەوتنێکی گشتگیر
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سزای قورس دەخاتە سەر کۆمپانیاکانی دروستکردنی فڕۆکە لە کەنەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: تکتی مۆندیال گەرەنتیی ڤیزای ئەمریکا نییە





