
دەروازەی سنووری کێلێ لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران: وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
شەپۆلێکی بەفربارین ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە بەشێکی ناوچە سنوورییەکاندا زیاتر لە 10 سانتیمەتر بەفر باریوە، لە دەروازەی کێلێ بۆ ماوەی سێ کاتژمێر بەهۆی بەفر بارینەوە ڕێگا بەڕووی جموجۆڵی گەشتیاری و بازرگانی داخرا.
وێنە گەورەکە: بەهۆى بارینى بەفرێکى زۆر و خراپی کەشوهەوا، ئەمڕۆ سێشەممە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر هیچ ئاڵوگۆڕێکى بازرگانى و گەشتیارى لە دەروازەی سنووری کێلێ نەکراوە و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرەکان نەیانتوانی هاتووچۆ بکەن.
لێدوانی فەرمی: بەکر بایز، قایمقامی قەڵادزێ بە ئاڤا نیوزی گوت، "کەمێک پێش ئێستا تیمەکانی ڕێگا و بان تەواوی ڕێگاکەیان پاککردووەتەوە ئێستا هاووڵاتییان دەتوانن بە ئاسایی هاتووچۆ بکەن."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: قەبارەی بازرگانی لە دەروازەی کێلێ، ڕۆژانە دەگاتە 416 هەزار دۆلارە و نزیکەی 150 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر کەلوپەلی جۆراوجۆر دەگوازنەوە. ئەمە جگە لەوەی ڕۆژانە 400 گەشتیار لە دەروازەکەوە هاتووچۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکەن.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






