
کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگەی نێوان دوکان- سلێمانی، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگەی نێوان تاسڵوجە - چەمچەماڵ خرانە کار و ئێستا سەرپێچی شۆفێران تۆمار دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی 28 کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی خاڵ بۆ خاڵ لە نێوان تاسڵوجە – چەمچەماڵ دانران و ماوەی سی ڕۆژ بە شێوەی تێست کاریان پێکرا، ئەمڕۆ چوارشەممە 27-11-2024 کارا دەکرێن و سەرپێچی ئۆتۆمبێلەکان تۆمار دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ، کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی خاڵ بۆ خاڵ، سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن، هاوکات کامێراکان لە سەرەتای پردی تاسڵوجە تا کۆتایی بازگەی بانی مەقان دانراون.
ئەمەش بزانە: کامێراکان لەسەر خێرایی دیاریکراو جێگیر کراون، بە جۆرێک لە هەندێک شوێن لەسەر خێرایی 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێریک دایە، هاوکات کۆتا خێرایی لە 80 کیلۆمەتر و 100 کیلۆمەتر دەبن لە کاتژمێرێکدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کامێراکان سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ پەیڕەو دەکەن و ماوەیەی نێوان کامێراکان هەژمار دەکات، هاوکات سەرجەم کامێراکان بەستراونەتەوە بەیەکەوە و ژمارەیان 28 کامێرایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






