
دەستبەسەر داگرتنی ماددەی هۆشبەر لە بەغدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دادگای لێکۆڵینەوەی ناوەندی لە سەرۆکایەتی دادگای تێهڵچوونەوەی ڕەسافەی بەغدا ئاشکرای دەکات، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ناوەڕاستی مانگی 10، توانراوە دەست بەسەر زیاتر لە یەک تۆن ماددەی هۆشبەردا بگیرێت و سزای لە سێدارەدانیش بۆ 75 کەس دەربکرێت.
وێنە گەورەکە: ئامارەکانی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە عێراق زیادیانکردووە، بەگوێرەی ئامارەکانی دادگای لێکۆڵینەوەی ناوەندی لە سەرۆکایەتی دادگای تێهڵچوونەوەی ڕەسافەی بەغدا، تەنیا لە ناوچەی ڕەسافە دەست بەسەر تۆنێک ماددەی هۆشبەردا گیراوە.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: وەلید ئیبراهیم، دادوەر لە دادگەی لێکۆڵینەوەی ناوەندی پەیوەست بە دۆسیەکانی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند: "لە ماوەی 1-2-2024 تاوەکو 17-10-2024، توانراوە دەست بەسەر سەدان کیلۆ ماددەی هۆشبەردا بگیرێت، لەسەر ئەمەش 75 فەرمانی لە سێدارەدنیان دەرکردووە کە شەشیان بیانی بوونە، لەگەڵ دەرکردنی سزای زیندانی تا هەتایی بۆ 20 کەسی دیکە".
ژمارەکان وادەڵێن: بە گوتەی دادوەری وەلید ئیبراهیم، بە هەمانگی لەگەڵ دەزگای تایبەتمەند لە وەزارەتی ناوخۆ توانراوە دەست بەسەر زیاتر لە یەک تۆن ماددەی هۆشبەردا بگرن، لەوانە:
229 کیلۆ و 120 گرام ماددەی کریستاڵ.
843 کیلۆ و 264 گرام کەپتاگۆن.
زیاتر لە 51 کیلۆ حەشیش.
100 گرام کارتێکەرە دەروونییەکان.
لە هەمان کاتدا: دادوەر وەلید ئیبراهیم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، پاش ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک کە تێیدا بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان و قاچاخچییەک، فریودراون بە گواستنەوەی 30 کیلۆگرام کریستال لە پارێزگای سلێمانییەوە بۆ پارێزگای بەسرە، شەش کەس دەستگیرکران و ڕەوانەی دادگای ناوەندی تاوان کراون و سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا.
لەلایەکی دیکە: بە گوتەی ئەو دادوەرەش لە یەکێک لە ئۆپەراسیۆنەکان، بازرگانێک کە لە دایکبووی ساڵی 2002 بووە، لەوکاتەی 57 کیلۆ حەبی کەپتاگۆنی لە بازرگانێکی بیانییەوە پێگەیشتووە ڕاستەوخۆ دەستگیرکراوە، دوای ڕەوانەکردنی بۆ دادگەی ناوەندی تاوانەکانی ڕەسافە، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە و حکومەتی سووریا گەیشتنە ڕێککەوتنێکی گشتگیر
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سزای قورس دەخاتە سەر کۆمپانیاکانی دروستکردنی فڕۆکە لە کەنەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: تکتی مۆندیال گەرەنتیی ڤیزای ئەمریکا نییە






