
ئەلێکساندەر شاڵێنبێرگ، وەزیری دەرەوەی نەمسا
ئاڤا نیوز
ئەلێکساندەر شاڵێنبێرگ، وەزیری دەرەوەی نەمسا، وتارێکی لەبارەی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نووسیوە و بۆ بەشێک لە میدیای ناوچەکە نێردراوە، کە یەکێک لەوانە ئاڤا نیوزە. باس لە کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەت کێشەی فەڵەستین و ئیسرائیل دەکات و دروستکردنی دوو دەوڵەت بە تاكە چارەسەری کێشەکان دەزانێت.
وێنە گەورەکە: نزیکەی پێنج مانگە شەڕی نوێی حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە، ئەمەش دووبارە چاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاکێشاوەتەوە. هەمووان بەدوای چارەسەرێکدا دەگەڕێن بۆ ئەو شەڕەی کە لەو ماوەیەدا زیاتر لە 32 هەزار کەس لە هەردوولا کوژراون، کە 29 هەزاریان خەڵکی کەرتی غەززەن.
هەڵوێستی فەرمی: وەزیری دەرەوەی نەمسا لە وتارەکەیدا هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرامبەر هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەخاتەڕوو و دەنووسێت: "یاسای نێودەوڵەتی بنەمای ڕێنیشاندەری سیاسەتی دەرەوەمانە. پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی، هەر کاتێک و لە هەر کوێیەکی ئەم جیهانە بێت، هێڵی سوورە. لەبەرئەمەشە کە ئێمە بێ دوودڵی هێرشە مووشەکییە بەردەوامەکانی حەماس، تۆنێلەکانی تیرۆر، بارمتەگرتن و بەکاربردنی کەسانی سڤیل وەک قەڵغانی مرۆیی، سەرکۆنە دەکەین. ئێمە لەگەڵ مافی بەرگری لەخۆکردنی ئیسرائیل لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بە بەهێزی وەستاوین".
لە لایەکی دیکەوە: وەزیری دەرەوەی نەمسا داوا لە ئیسرائیل دەکات هەر هەنگاوێکی ڕێتێچووی زیاتر بۆ پاراستنی کەسانی سڤیلی بێتاوان بگرێتەبەر و ڕێگە بدات یارمەتیی زیاتر بچێتە ناو غەززە. دەشنووسێت "ئێمە بە توندی ئەو لێدوانانە ڕەتدەکەینەوە کە داوای جێگۆڕکێی فەلەستینییەکان دەکەن، ئێمە داوای مانەوەی فەلەستنییەکان دەکەین و داوای سزادانی نیشتەجێکراوە توندڕەو و توندتیژەکانیش دەکەین".
چارەسەر: ئەلێکساندەر شاڵێنبێرگ خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت بەو گفتوگۆیانەی ئەم دواییە کە ئەمریکا، قەتەر و میسر پاڵپشتیی لێدەکەن و پێیوایە "ڕێککەوتنێک دەتوانێت ئامادەکاریی بکات بۆ ئاگربەستێک و سەرەنجامیش ببێتە دەروازەیەک بۆ ئاشتی". هاوکات پێیوایە "لەناوجەرگەی ئەو هەموو ترس و ئازارەدا، وا دەردەکەوێت کێشانی ڕێگایەک بەرەو ئاشتییەکی بەردەوام ئاسان نەبێ، بەڵام بە نیسبەت منەوە، هیچ جێگرەوەیەکی شایستە و هەمیشەیی نییە جگە لە دروستکردنی دوو دەوڵەت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی بەرگریی بۆ کۆرمۆر دابین دەکرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامدەرانی هێرشی سەر کۆرمۆر و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە ئاشکرا کرا
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆرێتەوە
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مارکۆ ڕوبیۆ: ڤیزا نادەینە ئەو کەس و لایەنانەی ئازادی ئایینی پێشێل دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا یەکەمین هێزی تایبەت بە درۆنی هێرشبەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕادەگەیێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان: جەهەپە دەستی بە خوێنی کورد سوورە نەک ئێمە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لوبنان و ئیسرائیل لەبارەی حیزبوڵڵا گفتوگۆی ڕاستەوخۆ ئەنجام دەدەن





